close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ناوەکانیان لە بیر مەکە: ناوی کوژراوانی ناڕەزایەتیەکانیی حەوتووی یەکەمی خەزەڵور

۱۴ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
امید شمس
خوێندنەوەی وتارە لە ۱۶ خولەکدا
تا کۆتایی هەفتەی پێنجەمی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران لانیکەم ١٦٣ کەس گیانیان لە دەست‌داوە
تا کۆتایی هەفتەی پێنجەمی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران لانیکەم ١٦٣ کەس گیانیان لە دەست‌داوە

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران دژیی حکوومەت  گەیشتۆتە کۆتایی حەوتووی پێنجەمی خۆی.

هۆکاری دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان، کوژرانی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" بوو، کچێکی ٢٢ ساڵان، خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستان بوو بۆ سەرانی خزمەکانیان کە لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا سەفەری بۆ تاران کردبوو. ئەو لە ڕۆژی ٢٣ی خەرمانان‌دا بە هۆی پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشییەوە، لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتیی ئەخلاقەوە دەست‌گیر کرا. تەنیا دوو کاتژمێر دوای گواستنەوەی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنیەتیی ئەخلاقی (وزەرا)، لە کاتێکدا چبووە کۆماوە بۆ خەستەخانە گواستراوە و دوو ڕۆژ دواتر لە " خەستەخانەی کەسرا" گیانی لەدەست دا. 

کاربەدەستان سەرەتا هۆکاری گیان لەدەست دانیان بە وەستانی لەناکاوی دڵیی ڕاگەیاند، بەڵام لەو وێنەدا کە بڵاو بوویەوە گوێچکەی خوێناویی و شین بوونەی ژێر چاوەی گۆمانێکی زۆری لەسەر چۆنیەتی گیان لەدەست دانی مەهسا دروست کرد.

پزیشکەکان لەو باوەڕەدان کە وەستانی لەناکاوی دڵ ناتوانێت ببێتە هۆی شین بوونەوە و خوێن بەربوونی گوێچکە ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو دەدات کە شتێک بەر مێشک کەوتبێت  پاشان لە ناوەوە خوێن بەربوون ڕوو دەدات ئەمە بووتە هۆکاری ئەوەی مهسا بچێتە کۆماوە. 

باوکی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە وتووێژەکانی‌ لە میدیاکان‌‌دا گوتوویەتی شایەتحاڵان باسی لێدان و ئەشکەنجەی کچەکەیان کردووە کاتێک گوستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس. 

"ساڵح نیکبەخت"، پارێزەری بنەماڵەی مەهسا، داوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو کامێریەیان کردووە کە لەسەر جلی پۆلیسەکانیی "گەشتی ئیرشاد" دانراون. گرووپی هەککێری "عەدالەتی عەلی" لە لاپەڕەی تێلێگرامیی خۆیان بەنگەشەیان کرد کە دەستاین بە نامەیەک ڕاگەیشتووە کە تیایدا لێکۆڵینەوە لە گرتن و گیان‌ لەدەست‌ دانی مەهسا ئەمینی کراوە. 

هەروەها لەم نامەدا گوتراوە لە کاتی دەست‌گیر کردن‌دا، سەری ژینا (مەهسا) ئەمینی دراوە بە لێواری ئاوەڕی خیابانەکەدا، هەر چەند دروستی ئەم نامەیە ناڕوونە و گومانی لەسەر هەیە. 

"محەمەد باقر بەختیار"، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پێشووی سپای پاسدارانیی ئینقلابیی ئیسلامی، فایلێکی دەنگی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی پزیشکی دادوەری هۆکاری چوونە کۆما و گیان لەدەست دانی مەهسا ئەمینییان بە "شکانی کاسەی سەر" دەستنیشان کردووە.

ئەو پزیشکانەی وێنەی گوێچکەی شین بوو و خوێناویی مەهسایان لە خەستەخانە دیبوو، کۆدەنگن و دەڵێن ئەو بە هۆی شکانی کاسەی سەر و خوێن بەربوونیی ناو مێشکی چووەتە کۆماوە و گیانی لەدەست داوە. 

تا ئێستا کاربەدەستان  بە شێوەی فەرمی وڵامی ئەو پرسیار و گۆمانانەی کە لە کات و شێوازی دەست‌گیر کردنی مهسا و بردنی بۆ "وەزەرا" و لەوێ چی بەسەرهاتووە، نەداوەتەوە.

گیان لەدەست دانی ژینا (مهسا) ئەمینی تووڕەیی هاوڵاتیانیی خەڵکی ئێرانی کرد بە ناڕەزایەتیی سەراسەری؛ ناڕەزایەتییەکان کە لە کاتی هەواڵی مەرگی ئەو دەستی پێکرد و زۆر زوو زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.  

ئەم ناڕەزایەتیانە لە سەقز، سنە و پارێزگای کوردستان لە ٢٦ی خەرمانانەوە دەستی پێ‌کرد و بە بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان لەنیکەم لە ٨٣ شار، بە خێرایی شارەکانی دیکەی ئێرانیی تەنیەوە.

وەک هاوسۆزی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان‌ لە ئێران‌دا و لە وڵام‌دانەوە بە بانگەوازی بنەماڵەکانی قوربانیانیی فڕۆکەی ئۆکراینیی "پی‌اس ٧٥٢" بۆ "ڕۆژیی نێودەوڵەتی چالاکیی بۆ ئێران"، لە زیاتر لە ١٥٠ شار گردبوونەوە و ڕێپێوان لە سەراسەری جیهان‌دا بەڕێوە چوو. تەنیا لە کەنەدا،  زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە تورێنتۆ بۆ پاڵپشتی لە ناڕازیانیی ئێران گرد بوونەوە. 

لە هەمان دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا، ناڕازیان لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە بە فیشەکی جەنگی و چەکی مەرگبارەوە سەرکوت کراون. بە پێی ئاماری سەچاوەکانیی مافی مرۆڤ، تا ئێستا لانیکەم ٢٥٣ کەس لە ٢١ پارێزگای ئێران کوژراون، کە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ٩٣ کوژراو، لە سەرەوەی ئەم لیستەدایە.

ئەو وێنانەی لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، دەریدەخات هێزە ئەمنییەتییەکان بێ بەزەیانە ناڕازیان و ڕێبواران بەر تەقەی فیشەک دەدەن. لەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو بووەتەوە دەریدەخات کەسانێک کە دەست‌گیر کراون، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێیان‌دراوە و ئازار دراون یان بە شۆکەری کارەبایی هێرش کراوەتە سەریان. 

لە چەند بابەتدا، گرتەی ڤیدیۆیی لە هێزە ئەمنییەتییەکان  بڵاو بووەتەوە کە بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و فیشەک هێرشیان کردۆتە سەر شوێنەکانی نیشتەجێ بوون. 

بە پێی ڕاپۆرتی "ڕێکخراوی لێبوردنیی نێودەوڵەتی"، بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان دەریدەخات، کە ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە باڵاترین دامەزراوەی سەربازییە لە ئێران، لە سەرجەم شارەکان فەرمانی بە هەموو فەرماندەکان کردووە کە بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە. 

"ئەگنێس کالامارا" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنیی نێودەوڵەتی هۆشداریی داوە: "کاربەدەستانی ئێران ئاگادارانە بڕیاریان داوە، ئەو کەسانەی کە دوای ساڵەها سەروکوت و نادادی بۆ دەڕبڕینی تووڕەیی خۆیان هاتوونەتە شەقامەکانەوە، بێ‌بەزەیانە سەرکوت بکرێن یان بیانکوژن. لە ناو پارێزبەندی گشتگیر و سیستماتیکی سزادان کە لە مێژە لە ئێران‌دا باڵادەستە، دەیان ژن، پیاو و منداڵان لە خوڵی ئەم دواییانەی ناڕەزایەتییەکان‌دا بە شێوەی نایاسایی کوژراون."

لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان‌دا، لە زۆربەی شوێنەکانی ئێران ئینتەرنێت بچڕا یان  خێرایی دابەزی. جگە لە بەسترانی زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، "نێت‌بلاکس"، ڕێکخراوێکی ناحکومییە و چاودێری ڕەوتی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و ئازادی ئینتەرنێت دەکات لە جیهاندا، سنوورداریی زیاتری لەسەر واتسئەپ و ئینستاگرام و سکایپ پشتڕاستکردەوە.

پچڕانی بەردەوامی ئامرازیی پەیوەندییەکان لە ناوخۆی ئیران،  پشتڕاست کردنەوەی ژمارەی قوربانیانیی ناڕەزایەتییەکانی ئەستەم کردووەتەوە. جگە لەمە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هەڕەشەکردن،بێدەنگ کردن، دەست‌گیر کردنی بنەماڵەی قوربانیان، دزینی تەرمی کوژراوەکان و هەروەها ڕفاندن و بەنهێنی بە خاکسپاردنیان، بە شێوەی سیستماتیک هەوڵ دەدات ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوەکان بشارێتەوە. لە نوێترین نموونەدا، هێزە ئەمنییەتیەکان تەرمەی "نیکا شاکەرەمی" ١٦ ساڵانیان، ڕفاند و بە نهێنی و بە بێ ئامادە بوونی بنەماڵەکەی ئەسپەردەیان کرد و هەروەها "ئاتەش شاکەرەمی"، پووری ئەو کە سەبارەت بە ون بوونی نیکا لە ناڕەزایەتییەکانی ٢٩ی خەرمانان‌دا، و پەیا بوونی تەرمەکەی پاش ١٠ ڕۆز لەگەڵ ڕگەیەندنەکان قسەی کردبوو دەست‌گیریان کرد. 

"ئێران وایەر" لە حاڵی تۆمار کردنیی ڕاستەوخۆی ناو، وێنە و وردەکاری سەرجەم ئەو کەسانەیە کە بە شێوەی سەربەخۆ کوشتنیان لە ناڕەزایەتییەکان‌دا پشتڕاست کراوەتەوە. 

ئەم لیستە لە ڕێگەی سەچاوە خۆجەییەکانەوە، لەوانە شایەتجاڵان، بنەماڵەکان و نزیکانیی قوربانییەکان، ڕێکخراوە خۆجەیەکانیی مافی مرۆڤ و نێو دەوڵەتی و ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکان ئامادە کراوە. هەندێک لەم سەرچاوانە بریتین لە : "کەمپەینی چالاکنی بەلووچ"، "حال وەش"، "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران"، "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو"، "ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران"، "کۆڵبەر نیوز"، "هەرانا" و ڕێکخراوی لێبوردنیی نێودەوڵەتی

ئەم لیسته دەریدەخات کە زۆربەی کوژراوەکان لە ژێر ٢٥ ساڵ بوون و لە نێوانیاندا لانیکەم ٣١ منداڵیی ٢٥ تا ١٧ ساڵان بوونی هەیە. زۆرترین کوژراوەکان تا ئێستا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و دوای ئەویش لە مازەندەران و کوردستان تۆمار کراوە. 

ئەم ئامارە دەریدەخات کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە پارێزگا سنووریەکان، وەکوو سیستان و بەلوچستان و ئازەبایجانی ڕۆژئاوا کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سەر بە نەتەوە، ئایین و چینە بێبەشەکانن، بە شێوەی بەرفراون هێزی کوشندەیان بەکار هێناوە. 

بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبەر دەستی "ئێران‌وایەر" دایە، هۆکاری سەرەکی لە زۆربەی مەرگەکان‌دا تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان بووە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی جەستەی ناڕازیان کردووە، بە گشتی  سەر یان سینگ کراوەتە ئامانج. سەبارەت بە زاهێدان، لە فڕۆکەوە بە فیشەکی جەنگی تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە و گۆمانی تێدا نییە کە هێزە حکوومەتییەکان دەستیان لەم کوشتانەدا هەبووە. 

بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەی "ئێران‌وایەر" بۆ وێنە تۆمار کراوەکان کردوویەتی، لە زۆربەی حاڵەتەکان‌دا لە پشتی سەرەوە تەقە لە ناڕازیان کراوە کە دەریدەخات ئەوان بۆ پاراستنی خۆیان لە هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان هەڵاتوون  و هیچ مەترسیەک نەبوون بۆ سەر ئەوان. بەم پێیە، تەقە کردن لەم کەسانە نەک بۆ پاراستنی هێزە ئەمنییەتییەکان نەبووە بەڵکوو تەنیا بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە و زەرەر گەیاندن بە ناڕازیان و کوشتنیان ئەنجام دراوە.  

لێکۆڵینەوەکانی " ئێران‌وایەر" لەسەر وێنە ناخ‌هەژێنەکانی دوایین ساتەکانی ژیانیی منداڵێکی ١١ ساڵانی بەلوچ، بە ناوی "جەواد پوشە" کە لە زاهێدان کوژرا، دەریدەخات، لە پشتەوە تەقەی لێکراوە و  ڕاستەوخۆ فیشەک بەر سەری کەوتووە و لە لای ڕوومەتی ڕاستییەوە هاتووەتە دەرەوە. ئەمە دەریدەخات بکوژ لە پشتەوە و بە بێ ئەوەی هیچ هەڕەشيەک بۆ سەر ئەو ببێت، تەقەی کردووە. 

بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە تەقە کردنی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانیی زاهێدان لە سەربانی ماڵەکانەوە یان بە فڕۆکەی نیزامی ئەنجام دراوە دەریدەخات مەودایەکی زۆر لە نێوان ئەوان و ناڕازیان‌دا بووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە جواد پوشە، تەنیا بە یەک فیشەک کە بەر سەری کەوتووە کوژراوە، دەتوانین بەم ئەنجامە بگەین کە مەرگی ئەو بە ڕێکەوەت نەبووە بەڵکوو بکوژ بە قەناسە و لە مەودایەکی دوورەوە تەقەی لەم منداڵە ١١ ساڵانە کردووە. 

ئەو ناوانەی کە لەلایەن "ئێران‌وایەر" بڵاو کراونەتەوە، لانیکەم لە لایەن دوو سەرچاوەی دیکە پشتڕاستکراونەتەوە. ئەم لیستە نوێ دەکرێتەوە:

ناوی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١دا کوژراون

۱. مینو مەجیدی، ۲۹ی  خەرمانان، کرماشان، بە تەقوی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان گوژراوە 

۲. عەلی مزەفەری، ۳۰ی  خەرمانان، قووچان، یاریزانی تیمی والیباڵیی سایپای قووچان 

۳. مازیار سلێمانیان، ۳۱ی  خەرمانان، ڕەشت، ئەندامی ناوەندی لایەنگرانی تیمی واڵیباڵیی سایپا، تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان

۴. موحسین محەمەدی، ۲۸ی خەرمانان، دیواندره

۵. فەرەیدوون مەحموودی، ۲۸ی خەرمانان، سەقز، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان 

۶. رەزا لوتفی، ۲۸ی  خەرمانان، دێولان، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان 

۷. فەرجاد دەروێشی، ۲۹ی  خەرمانان، بالوو ورمێ، ۲۳ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان 

۸. زەکەریا خەیاڵ، ۲۹ی  خەرمانان، پیرانشار، ۱۶ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان 

۹. فواد قەدیمی، ۲۷ی  خەرمانان، دیواندره 

۱۰. دانش رەهنما،۳۰ی  خەرمانان، بالوو ورمێ، ۲۵ ساڵان، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان 

۱۱. سەدرەدین لیتانی، ۳۰ی  خەرمانان، شنۆ، ۲۷ ساڵان

۱۲. مەحموود حسێن زهی، ۱۱ڕەزبەر، زاهێدان، تەقە لە فڕۆکەی نیزامییەوە لە باکووری زاهێدان 

۱۳. میلان حەقیقی، ٣٠خەرمانان، شنۆ، لە لایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە تەقەی لێکراوە

۱۴. ئەمین مەعرفەت (مەعرووفی)، ٣٠خەرمانان، شنۆ، ۱٦ ساڵان. ناوی باوک: ئەبوبەکر، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان ڕاستەوخۆ بە فەشیەک لە سەریان داوە

۱۵. مەهدی عەسگەری، ٢ی ڕەزبەر، گەرمسار، ۲۵ سالان

۱۶. سەیدمەهدی مووسەوی، ۳۰خەرمانان، زەنجان، ۱۶ سالان 

۱۷. حەدیس نەجەفی، ١ی ڕەزبەر، کەرج، ۲۳ ساڵان 

۱۸. بێهنام لایق پور، ۳۰خەرمانان، ڕەشت، هونەرمەندی تەتۆکار، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان تەقەیان لێکردووە

۱۹. حسێن عەلی کیا، ٢ی ڕەزبەر، مازندەران، خوێندکاری ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیایی مازەندەران 

۲۰. ئارمان حسێن زهی، ۱۱ی ڕەزبەر، زاهێدان، تەقە لە فڕۆکەی نیزامییەوە لە باکووری زاهێدان

۲۱. محەمەدحوسێن سروری‌ڕاد، ٢ی ڕەزبەر، گەرمسار. لە نێو هێزە بەسیجییەکان‌دا بووە کاتێک تەقە لە ناڕازیان کراوە فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لە دەست‌ داوە

۲۲. مورتەزا نەوروزی، ٢ی ڕەزبەر، لەنگەروود

۲۳. جەواد حەیدەری، ٣ی ڕەزبەر، قەزوین 

۲۴. پێدرام ئازەنوش، ۳۱ی خەرمانان، دێهدەشت 

۲۵. مێهرداد بێهنام ئەسڵ، ۳۱ی خەرمانان، دێهدەشت

۲۶. ئەمیر نەوروزی، ۳۰ی خەرمانان، بەندەرئەنزەلی، ۱۶ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراوە

۲۷. فەرزین لوتفی، ۲۹ی خەرمانان، رزوانشەهر، ۳۵ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراوە

۲۸. ساسان قوربانی، ۳۱ی خەرمانان، رێزوان‌شەهر، ۳۲ ساڵان

۲۹. یاسین جەماڵزاده،۳۰ی خەرمانان، شاندەرمەن، باوکی دوو کچ، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە زێزوان‌شەهر کوژراوە

۳۰. غەزاله چەلاوی، ۳۰ی خەرمانان، ئامول، شاخەوان ۳۲ ساڵان

۳۱. حەنانه کیا، ۳۰ی خەرمانان، نەوشەهر

۳۲. مەهسا موگویی، ۳۱ی خەرمانان، فولادشەهر، ۱۸ سالان

۳۳. پارسا رەزا دوست، ١ی ڕەزبەر ، هەشتگرد، ۱۷ سالان

۳۴. سەعید محەمەدی، ۳۰ی خەرمانان، ئێسلام‌ئاباد غەرب، ۲۱ سالان

۳۵. ئەمیرعەلی فولادی، ۳۰ی خەرمانان، ئێسلام‌ئاباد غەرب، ۱۶ سالان 

۳۶. مەهدی (محەمەد) فەلاح، ۳۰ی خەرمانان، ئامول 

۳۷. عێرفان ڕەزایی، ۳۰ی خەرمانان، ئامول، ۲۱ ساڵان، لەبر فەرمانداری ئامول‌دا بە تقەی هێزە چەکدارە حکوومەتیەکان کوژرا

۳۸. زولفەقار جان حەسەن زهی، ۱۱ی ڕەزبەر، زاهێدان،  لە باکووری زاهێدان لە فڕۆکەی نیزامییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.  

۳۹. محەمەدحەسەن تورکمان، ۳۰ی خەرمانان، ۲۷ ساڵان، خەڵکی ئێسفەهان و دانیشتوویی بابێل، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۰. ڕەزا شەهپەرنیا، ۲۹ی خەرمانان، کرماشان، ۲۰ ساڵان،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۱. موحسن قویسەری، ۳۱ی خەرمانان، ئیلام، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۲. عەبداوڵا مەحمودپور، ۳۰ی خرمانان، بالو ورمێ، ۱۶ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۳. فەردین بەختیاری، ۲۸ی خەرمانان، سنە، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۴. میلاد زارع، ۳۰ی خەرمانان، بابێل، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۵. سامر هاشم زهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۶. محەمەدڕەزا ئەسکەندەری، ۳۰ی خەرمانان، پاکدەشت، ۲۵ ساڵان، ورزشوان، زێڕ فرۆش، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۴۷. سارینا ئیسماعیل‌زاده، ۳۰ی خەرمانان، مێهرشەهری کرج، ۱۶ ساڵان، لە ژێر ئەشکەنجە و لیدانی هێزە ئەمنییەتییەکان کوژرا 

۴۸.  مورتەزا حەسن زهی، ۱۱ی ڕەزبەر، زاهێدان، لە باکووری زاهێدان لە فڕۆکەی نیزامییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا

۴۹. مەتین عەبدوڵاپوور، ۳۰ی خەرمانان،  ورمێ، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۰.  نیکا شاه کەرمی، ۲۹ی خەرمانان، تاران. کچێکی ۱۷ ساڵان، خەڵکی خۆرەم‌ئاباد کە لە گردبووەنوەکانی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە بلواری کەشاوەرزی تاران وون ببوو. دوای ٨ ڕۆژ تەرمەکەی لە ساردخانەی کەهریزەک دۆزرایەوە.

۵۱. حەمزه ناروویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی محەمەد، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۲.  ئەمیرحسێن بەساتی، ۹ی ڕەزبەر، کرماشان، گەنجێکی ۱۵ ساڵان، کە بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۳. موختار ئەحمدی، ۹ی ڕەزبەر، مەریوان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۴.عەلی عاقڵی (ناروویی)، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، ۲۸ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۵. ئیمان محەمەدی، ۳۰ی خەرمانان، ئێسلام‌ئاباد غەرب، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۶. عێرفان خەزایی، ۳۰ی خەرمانان، شەهریار،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۷. ڕافێع ناروویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، ۲۳ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۵۸. ئەمیرمەهدی فەرخی‌پور، ۶ی ڕەزبەر، تاران، ۱۷ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

 ۵۹. محەمەد عەلی گەمشادزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، ۱۸ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۰.  ئەمیرحسێن میرکازهی ڕیگی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی ئیبراهیم ۱۹ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۱. یاسر شاهوزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۲. عومران حەسن زهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی عەلی، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۳.موحسن گومشادزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۴. جلیل ڕەخشانی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۵.یونس نارویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۶. عەبدولڕەحمان بەلوچیی‌خا، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی شاهی، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۷. محەمەدئەمین گومشادزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی عەبدولحەمید، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۶۸. محەمەدڕەزا ئەددیب توتازهی، ۸مهر، زاهێدان، کوڕی سەیدمحەمەد، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرابە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۰. ئەمینوڵا  قلجایی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۱. عومران شه‌بەخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی عەبدولقەیوم، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۲. یاسر شه‌بخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی حاج تاج محەمەد، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۳. ئێقباڵ شەهنەوازی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا 

۷۴. ئەبوبەکر عەلیزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی عەبدولشەکور، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۵. جەلیل محەمەد زهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی ڕەحمان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۶. حەمید عیسا زهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۷. نێعمەتتوڵا  کبدانی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۸. حەمید نارویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی محەمەد عەلی، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۷۹. سەمەد شاهوزهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی شیرعەلی، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۰. محەمەد سدیق نارویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی سێراجەدین، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۱. لال‌محەمەد عالی‌زهی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی زەریف، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا 

۸۲. حەمزه نارویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۳. سدیس کشانی (کاشانی)، ٨ی ڕەزبەر، ۱۴ ساڵان، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۴. عومەر شەهنەوازی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، کوڕی محەمەد شەریف، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۵. عەبدولغەفور نووربراهویی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۶. حەمید نارویی، ۸ی ڕەزبەر، کوڕی ڕەشید، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۷. فەرزاد شه‌بخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۸. محەمەد قلجه‌یی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۸۹. محەمەد ڕیگی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان،بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۰. ئەمیر حەمزه شەهنەوازی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان،بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۱. لال‌محەمەد ئانشینی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۲. بەلال ئانشینی، ۸ی ڕزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۳. سەلاحەدین گمشادزهی، ۸ی ڕزبەر، زاهێدان، کوڕی حاجیی نێعمەتوڵا، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۴. ئیبراهیم گرگیج، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۵. ئەحمەد شابەخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۶. محەمەد ئێقباڵ نایب‌زهی (شاهنەوازی)، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بێ‌نانسنامە،۱۶ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۷. ئەحمەد سەرگوڵزایی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۸. محەمەد فاروق ڕەخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۹۹. مەنسوور ڕەخشانی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۰. عەبدولمەلەک شابەخش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا 

۱۰۱. عەلی ئەکبەر حەلقەبەگوش، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۲. عەبدولسەمەد سابتیی‌زاده (شاهوزهی)، ۸ی ڕەزبەر، کوڕی شیرعەلی، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۳. ماهەدین  شیروزهی، ۱۱ی ڕەزبەر، کریم ئاباد زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۴. جواد پووشه، ۸ی ڕەزبەر، ۱۱ ساڵان، کوڕی ئەحمەد، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۵. سولەیمان عەرب، کوڕی سەردار، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۶. عەبدولغەفور ده‌مرده، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۷. ئیسماعیل ئابیل، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۸. ئەحمەد سارانی، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۰۹. ئەمین گەله بەچه، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۱۰. خودانور لەجعی، ۱۱ی ڕەزبەر، زاهێدان، شەمە ٩ی ڕەزبەر، لە ناڕەزیەتیەکانی زاهێدان‌دا فیشەک بەر گورچیلەی ئەکەوێت  و دەیگوازرێتەوە بۆ خەستەخانەی تەئمین ئیجتماعی زاهێدان، لەوێ ڕێگری ئەکرێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت و هەر بەم هۆیەشەوە لە ١١ی ڕەزبەردا گیانی لەدەست دا.

۱۱۱. محەمەدڕەزا سروری، ۳۰ی خەرمانان، شەهرڕەی، ۱۴ ساڵان، خەڵکی ئەفغانساتان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۱۲. پەیمان مێنبەری، ۱۶ی ڕەزبەر، ۲۹ ساڵان، سنە، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۱۳. بێهزاد ڕیگی، ۸ی ڕەزبەر، ۳۰ ساڵان، کوڕی ڕەزا، زاهێدان

۱۱۴. ئۆمید سەفەرزهی، ۸ی ڕەزبەر، ۱۷ ساڵان، زاهێدان

۱۱۵. نەجمەدین تاجیک، ۸ی ڕەزبەر، کوڕی  حەفیزوڵا ، خەڵکی ئەفغانستان، زاهێدان

۱۱۶. عەبدولوەحید تەوحیدنیا، کوڕی ڕەحیم، زاهێدان

۱۱۷. عەبدوڵا  نارویی،کوڕی عەبدولحەمید، خەڵکی شیرئاباد، زاهێدان

۱۱۸. مووسا دویراء (نارویی)، کوڕی عەبدولقیس، ۱۸ ساڵان، زاهێدان

۱۱۹. موحسن موسەوی، ۱۶ی ڕەزبەر، ۳۰ ساڵان، تاران

۱۲۰. یەحیاڕەحیمی سەراب شەهرەکی، ۱۶ ی ڕەزبەر، سنە، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۱. ئومید سارانی، ۸ی ڕەزبەر، ۱۳ ساڵان، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۲. جابێر شیروزهی، ۸ی ڕەزبەر، ۱۲ ساڵان، کوڕی ئەحمەد، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۳. عەزیزوڵا  کبدانی، ۸ی ڕەزبەر، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۴. محەمەد ڕەخشانی، ۸ڕەزبەر، ۱۲ساڵان، زاهێدان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۵. سینا نادری، ۲۰ی ڕەزبەر، ۲۲ساڵان، کرماشان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۶. ئارمین سەیادی، ۲۰ێ ڕەبەر، ۱۸ساڵان، کرماشان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۷. عەزیز مورادی، ۲۰ی ڕەزبەر، سنە، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۸. ئوبولفەزل ئادینە‌زاده، ۱۶ی ڕەزبەر، مەشهەد، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۲۹. عەبدولسەلام قادر گلوان،۴ی ڕەزبەر، شنۆ، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۳۰. ئارین موریدی، ۱۷ی ڕەزبەر، سەلاس باوەجانی، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

١٣١. ئەسرا پەناهی‌ خانەقا، ٢١ی ڕەزبەر، ئەربیل، ١٥ ساڵان، لە خوێندنگای ئامادەیی شاهد لە لایەن هێزە سەرکوتگەرکانەوە لی‌دەدرێت، و بەم هۆیەوە تووشی خوین بەربوونی ناوەکی دەبێت پاشان لە خەستەخانەی فاتمیی ئەردەبیل گیانی لەدەست دا. 

١٣٢. مستەفا بریچی، ٨ی ڕەزبەر، زاهێدان، ٢٤ ساڵان، کوڕی حەسن، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان تەقە لە دڵی دەکەن و دەکوژرێک

١٣٣. عەبدوڵا  شابەخش، ٨ی ڕەزبەر، زاهێدان، کۆڕی جومعە،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا 

١٣٤. حامید باجی‌زهی، ٢٥ی ڕەزبەر، زاهێدان، ١٠ی ڕەزبەر بە گومانی ئەوەی بەشداری ناڕەزایەتییەکانی کردووە دەست‌گیر دەکرێت و ٢٥ی ڕەزبەر تەرمەکەی دەدرێتەوە بە بنەماڵەکەی. 

١٣٥. سیاوەش مەحموودی، ٥ی ڕەزبەر، تاران، ١٦ ساڵان

١٣٦. کەماڵ فەقیهی، ۲۰ی ڕەزبەر، بۆکان،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا 

١٣٧. عێرفان نەزەربەیگی، ۷ی ڕەزبەر، تاران،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

١٣٨. نیما شەفق دوست، ١٣ی ڕەزبەر، سەڵماس، ۱۶ ساڵان

۱۳٩. عیماد حەیدری، ١٤ی ڕەزبەر، ئەهواز، ٣١ساڵان، ٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست‌گر دەکریت و ١٤ی ڕەزبەر تەرمەکاەی دەدەنەوە بە بنەماڵەکەی.

۱۴۰. ستاره تاجیک، ٣١ی خەرمانان، تاران، ۱٧ ساڵان،  بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە لە لایەین هێزە ئەمنییەتییەکانوە کوژراوە

۱۴۱. نگین عەبدولمالکی، ۲۰ی ڕەزبەر، ەمەدان، ۲۱ ساڵان، خوێندکاری زانکۆی پیشەسازی هەمەدان،  بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە کوژراوە 

۱۴۲. حەمید فولادوەند، ١ی ڕەزبەر، پاکدەشت،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۴۳. محەمەد جەواد زاهێدی، ۳۱ ی خەرمانان، ساری، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۴۴. عەلی بەنی‌ئەسەدی، ۲٧ی ڕەزبەر، ئەهواز، لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەردا لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست‌گیر کرا و لە ۲٧ی ڕەزبەر، بنە ماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانیان بکەن. 

۱۴۵. سینا مەلایری، ۳۰ی ڕەزبەر، ئەراک، بە هۆی لێدان ئەشکەنجە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژرا

١٤٦. مێهرشاد شەهیدی، ۴ی خەزەڵوەر، ئەراک، ۱٩ ساڵان، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژرا 

۱۴٧. ئۆمید نارویی، ٦ی خەزەڵوەر، زاهێدان، ١٢ ساڵان، کوڕی غولام نەبی،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۴٨. عادڵ کوچەکزایی (بریچی)، ٦ی خەزەڵوەر، زاهێدان، ١٤ ساڵان، کوڕی محەمەد، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

١۴٩. مەتەلیب سەعید پیرۆ،۴ی خەزەڵوەر، بانه، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵۰. ئیسماعیل مەولوودی، ۴ی خەزەڵوەر، مهاباد،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵۱. فریشته ئەحمەدی، ۵ی خەزەڵوەر، مهاباد، ٣٢ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵۲. محەمەد لوتفوڵاهی، ۴ی خەزەڵوەر، سنە، ۴ی خەزەڵوەر، بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەست‌گیر کراوە و ٥ی خەزەڵوەر بە خاک سپێردرا 

۱۵۳. کەیوان دەروێشی، ۴ی خەزەڵوە، سنە، ۱٨ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵۴. سارینا ساعێدی، ۴ خەزەڵوەر، سنە، ۱٦ساڵان، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە کردن لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژرا

۱۵۵. محەمەد شەرێعەتی، ۴ی خەزەڵوەر، سنە، ٢١ ساڵان، بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵۶. کۆمار دەرئوفتاده، ٨ی خەزەڵوەر، پیرانشار، ١٦ساڵان، ٧ی خەزەڵوەر بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان  بریندار دەکرێت و ٨ی خەزەڵوەر لە خەستەخانە گیانی لەدەست‌دا  

۱۵٧. شاهۆ خزری، ۵ ی خەزەڵوەر، مهاباد،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵٨. زانیار ئەبووبەکری، ۵ی خەزەڵوەر، مهاباد،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۵٩. کوبرا شێخ سەقا، ۵ی خەزەڵوەر، مهاباد،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۶۰. فەرەیدون فەرەجی، ۵ی خەزەڵوەر، بانه،  بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا

۱۶۱. مەسعود ئەحمەدزاده، ، ۵ی خەزەڵوەر، مهاباد ،۴ی خەزەڵوەر بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بریندار کرا و  ٥ی خەزەڵوەر، گیانی لەدەست دا

۱۶۲. شیرین عەلیزاده، ۳۰ی خەمانان، تونێکابون، ۳۵ ساڵان، لە کاتێکدا لە ناو ماشینەکەوە ڤیدیۆی تۆمار دەکرد، بە شێوی ڕاستەوخۆ کەوتە بە تەقەی فیشەکەوە گیانی لەدەست دا 

١٦٣. مونا نەقیب، ۱ی خەزەڵوەور، سەراوان، ۸ ساڵان، کچی موراد، بە تەقەی هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات کوژرا 

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

ئالنگاریی پەڕاندنی کورسی

۱۳ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
مانا نیستانی
ئالنگاریی پەڕاندنی کورسی