کۆمەڵی وتاربێژانی جیهادی و شۆڕشگێڕ، لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانیان لە دەزگای دادوەری کردووە بۆ دەرکردنی بڕیارەکانی لەسێدارەدان و زیندانی کردنی ناڕازیان هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیاندا بانگەشەیان کردووە: "تەنیا ڕێگەی گەڕاندنەوەی ئەمنییەت و ئاسودەیی بۆ کۆمەڵگا، جێبەجێ کردنی سنووری ئیسلامی لەسەر ئاژاوەگێڕانە."
ئەم ڕێکخراوە حەوزەوییە لە ڕاگەیەنداوەکەی خۆیاندا ناڕەزایەتییەکانیان بۆ هۆکارە دەرکییەکان گەڕاندووەتەوە.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیاندنەدا کە لە ماڵپەڕی "ڕەسا"، دەزگایەکی میدیایی سەر بە حەوزەی عیلمییەیە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا، دوژمن بە هاندان و بەکرێ گرتنی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی لە لایەکەوە، هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە ژمارەیەک لە گەنجانی ئەم وڵاتە، ئەمنییەت و ئاسوودەیی وڵاتیان کردووەتە ئامانج و بە شەهید کردنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پاراستنی ئەمنییەت، بەسیجییەکان و هاوڵاتیانی چەوساوە لە لایەن ئاژاوەگێڕانەوە، بەدوای گەیشتن بە ئامانجە خراپەکانیان بوون."
هەروەها کۆمەڵی وتاربێژانی جیهادی و شۆڕشگێڕ جەختیان کردووەتەوە: "لە ئایینی ئیسلامدا فیتنە نانەوە و هەڕەشە کردن لە خەڵک و دروست کردنی نائەمنی، گوناهێکی گەورەیە و جێگەی لێخۆش بوون نییە و کەسانیک کە لە ڕێگەی چەکی سارد و گەرمەوە، هۆکارن بۆ نائارامیی خەڵک و کەشێکی نائەمنیان دروست کردووە، وەک محارب دینە ئەژمار."
هاوکات، پێوەندی گشتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی قۆم ئەمڕۆ ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، ڕایگەیاند کە چوار ڕۆحانی بەهۆی لێدان بە شتێکی نوک تیژەوە، لە قۆم بریندار کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، برینی دوو کەس لەم بریندار کراوانە ڕووکەشی بووە، تەنیا چارەسەری ئاسیاییان بۆ کراوە و بە خۆشحاڵییەوە باری تەندورستی ئەم دوو ڕۆحانییە بەساڵا چووەی دیکە کە بە ماشێنی فریاکەوتنی خێرا بۆ نەخۆشخانە هێندرابوون، جێگیرە و تا چەند کاتژمێری دیکە، دەنێرێنەوە بۆ ماڵەوە.
لە دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا، کەسێک لە مەشهەد بە تۆمەتی کوشتنی دوو بەسیجی لەسێدارە دراوە و پێنج کەسی دیکە لە دۆسیەی کوشتنی بەسیجییەکی دیکەدا لە کەرەج، بە لەسێدارەدان مەحکووم کراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە