بەرپرسی یەکێتیی ئامێرەکانی پێیوەندی لە ئێران، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەکانی ئینتێرنێتی "ستارلینک" لە نێوخۆی وڵاتدا وتی، تا ئێستا ٨٠٠ ئامێر لە تێرمیناڵە ئینتێرنێتییەکانی سەتەلایتی ستارلینک گەیشتووەتە ئێران.
"محەمەد موحێبی" ژمارەی ئامێرە چالاکەکانی "ستارلینک"ی لە ئێران ڕاگەیاند، بە وتەی بەرپرسێک کە ناوی نەهێندراوە، تا "٨٠٠ سەتەلایتی ستارلینک"ی ڕایگەیاندووە و وتی "بەهۆی قاچاخچێتی، ئەگەری بەکارهێنانی ئەم ئامێرە زۆر زیادی کردووە."
پاش بڕیاری حکوومەتی "جۆ بایدەن" بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئێران بەرامبەر بە سانسۆری بەرینی ئینتێرنێت لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، "ئیلان ماسک"، خاوەنی کۆمپانیای "ئێسپیسئێکس" ڕایگەیاند کە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتێرنێتی ستارلینکی بۆ چواچێوەی سنووری جوگرافیایی ئێران دابین کردووە.
ئیلان ماسک، خاوەنی کۆمپانیای ئێسپیسئێکس، ٥ی بەفرانبار ڕای گەیاندبوو نزیکەی ١٠٠ ئامێری ئینتێرنێتی ستارلینک لە ئێران چالاک کراوە.
هەروەها پێشتر ڕۆژنامەی "واڵ ئێستریت ژۆرناڵ" ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە لە ئێران، نزیکەی ٢٠٠ ترمیناڵی پێوەندی سەتەلایتی ستارلینک بە قاچاخ گەیشتووەتە ئێران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە