"هەورام مێهرنەوایی"، "موحسن ڕەسووڵزادە"، "سولەیمان دادوەند" و "خالید دادوەند" هاوڵاتیانی خەڵکی شاری بۆکان زیاتر لە مانگێک بەر لە ئێستا لە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، هەوارم مێهرنەوایی و موحسن ڕەسووڵزادە، یازدەهەمی سەرماوەزی ١٤٠١، سولەیمان دادوەند و خالید دادوەند برای سولەیمان دادوەندنیش دوو ڕۆژ دواتر لە بەرواری سێزدەهەمی سەرماوەزدا، بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانیان لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هەوارم مێهرنەوایی و موحسن ڕەسووڵزادە کە هاوڕێی یەکتریشن، دوای هێرشی ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکان لە نێو سەیارەی موحسن ڕەسووڵزادە لە یەکێک لە خیابانەکانی ئەم شارەدا دەستگیر کراون.
سولەیمان و خالید دادوەندیش کە دانیشتووی گوندی "داشبەند"ی سەر بە شاری بۆکانن، بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئاسایی ژیانیان سەردانی بۆکانیان کردبوو بەڵام پێش گەڕانەوەیان بۆ گوندەکەی خۆیان هەر لە لایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەتییەوە دەستگیر کراون.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، سەرباری تێپەڕ بوونی زیاتر لە مانگێک بە سەر دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتیانەدا هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئیتلاعاتی سپا خستوویەتە پاڵ ئەم چوار هاوڵاتییە بۆکانییەوە، نادیار و ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە ناوخۆییە، جگە لە موحسن ڕەسووڵزادە کە دەوری ١٠ ڕۆژ بەر لە ئێستا پێوەندییەکی کورتی تێلێفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبوو، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی سێ کەسەکەی دیکە لە بەردەستدا نییە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەر لەم بارەوە دەڵێت بناماڵەکانی ئەم چوار هاوڵاتییە کوردە بە درێژایی مانگی ڕابردوو بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە بارودۆخ و دۆسییەی ئازیزەکانیان بەردەوام سەردانی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانیان لە شاری بۆکان کردووە بەڵام هەر جارە بە بیانووی جۆراوجۆری وەک ناتەواو بوونی دۆسییەکە و کۆتایی نەهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئەم بنەماڵانە ڕەوانە دەکەن.
دەستگیر کردنی ئەم چوار هاوڵاتییە کوردە لە حاڵێک دایە کە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، پێی ناوتە نێو چوارەمین مانگی خۆییەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە