بە دوای داواکاریی زۆربەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٨ی بەفرانبار، پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەی دەنگ سپای پاسدارانی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەم دەنگدانە بە بەشداری ٦٣٨ نوێنەرەوە بەڕێوەچوو کە بە ٦٠٠ دەنگی ئەرێنی نوێنەرانی پەرلەمان، سپای پاسداران خرایە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان تەنیا ٩ نوێنەر دەنگی نەرێنیان بەم داواکارییە داوە. ئەم دەنگدانە لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمانی ئەورووپا کە لە بروکسل بەڕێوەدەچێت بۆ جارێکی دیکە دەخرێتە دەنگدانەوە تا بە شێوەی فەرمی سپا بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا.
شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ، زۆربەی وتاربێژان بە ئاماژە کردن بە کوشتاری ناڕازیان و پێویستی ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ناڕازیان پشتیوانیان لە گەمارۆی زیاتر و دانانی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان کردبوو.
بە پشتیوانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا گەمارۆدانی سپا و دانانی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان پەسەند کراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا بە دوای ناردنی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ شەڕی ئۆکراین، سەرکوت و لەسێدارەدانی ناڕازیان و نەبوژاندنەوەی بەرجام ئەم بڕیارە دراوە.
پێشتر وەزیرانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری، هاوڵاتی دوو ڕەگەزنامە، جەختیان لە گوشار و گەمارۆدانی زیاتری کۆماری ئیسلامی کردەووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە