شەوی چوارشەمە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا کە پشتگیری دوو حیزبی کۆمارییخواز و دێموکراتی لەگەڵدا بوو، بۆ مەحکووم کردنی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ئیران و پشتیوانی کردن لە ناڕازیان پەسەند کردنی بڕیارنامەیەکی ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارنەیە بە زۆرینەی دەنگ ٤٢٠ دەنگی ئەرێنی، و یەک دەنگی نەرێنی پەسەند کرا.
بە وتەی "کلۆدیا تانی"، ئەندامی کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی نیۆیۆرک و یەکێک لەو کەسانە کە بەشداربووە لە داڕشتنی ئەم بڕیارنامەیە، "پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لە سەرکوتکردنی ناڕازیان"ی، مەحکووم کراوە.
ئەم بڕیاڕنامەیە ناڕازیانی ئێرانی بە هاوڵاتیەک ناو بردووە کە "بۆ داواکردنی مافەکانیان بوێرانە بەرامبەر ئەم حکوومەتە تیرۆریستیە ڕاپەڕیون."
هەروەها کلۆدیا تانی، جەختی کردوە "پێویستە ئێمە لە مەجلیسی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، دامەزراوەیەک کە یەکێک لە گەورەترین هێماکانی ئازادی و دیمۆکراسییە لە سەراسەری جیهاندا، بە یەک دەنگی پشتیوانیی خۆمان لە خەڵکی بوێری ئێران ڕابگەیەنین."
ئەم نوێنەرە کۆماریخوازەی مەجلیسی نوێنەرانیی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بەوەی کە کوژرانی "ژینا (مەهسا) امینی" کچێکی ٢٢ ساڵان، خەڵکی سەقز کە خەرمانانی ١٤٠١، لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد دەستپێکی ئەم ناڕەزایەتیانە بوو، وتی: "خەڵکی ئێران بە ئامادە بوونیان لە شەقامەکاندا داوای جێبەجێ کردنی دادپەروەیان کرد. ئێستا دوای چوار مانگ و نیو (لە دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان) سەرەڕای مەترسی گیانی ژنان، پیاوان و منداڵانی ئێران بە دژی ئەم حکوومەتە دڕندەیە وەستاونەتەوە و بەردوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان."
هەروەها جەختی لەو "ئامانجە ڕاستەقینە بەرزانە" کردەوە کە خۆپیشاندەران "گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە" بۆ بەدەستهێنانی.
پێشتر کلۆدیا تانی لەسەر دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی "محەمەد حوسەینی" و "محەمەدمێهدی کەرەمی" ڕایگەیاندبوو و بە "دڵڕەقانە و نایاسایی" وەسف کردنی ئەم بڕیارە، داوای کردبوو گوشاری ئابووری و دیپلۆماسی بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی.
ئەو ناڕەزایەتیانەی کە زیاتر لە چوار مانگە بە شێوەی جۆراوجۆر لە ئێران بەردەوامە، بە بۆچوونی کلۆدیا تانی، لە ساڵی ١٣٥٧ تا ئێستا "گەورەترین و بەرینترین ناڕەزایەتییەکان" بووە بە دژی کۆماری ئیسلامی.
جێگری لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران سەبارەت بە پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە وتی: "ئێمە دەمانەوێت خەڵکی ئێران بزانن ئێمە دیانبینین، ئێمە ئاگاداری ئەو مەترسیانە هەیەن کە دەیکەن و لەگەڵیدا ڕووبەڕوو دەبنەوە."
"گەریگۆری میک"، ڕوو لە خەڵکی ئێران وتی: "بەهێز بن و بەهێز بمێننەوە چونکە هەمیشە ئازادی بەسەر ستەمکاریدا سەر دەکەویت."
ئەم بڕیارنامەیە لە حاڵێکدا لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کراوە کە لە درێژەی مانگەکانی ڕابردوودا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی بە هۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە، چەندین گەمارۆیان بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە.
پەرلەمانی ئەورووپا لە هەوڵی ئەوەدایە یەکێتیی ئەورووپا پابەند کات بەوەی سپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆریستی خۆیەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە مافی مرۆڤییەکان، لە درێژەی چوار مانگی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، و لانیکەم ٢٠ هەزار کەس دەستگیر کراون کە هەندێکیان لەگەڵ سزای قورس لەوانە لەسێدارەدان ڕووبەڕوون. بەپێی سەرچاەکانی مافی مرۆڤ لە چوار مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٥٢٠ کەس لە کاتی ئەم ناڕەزایەتیانەدا کوژراون و ٢٠ هەزار کەس دەستگیر کراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە