بەپێێ سەرچاوە بەلووچەکان، ئەمڕۆ هەینی ٧ی ڕێبەندان خەڵکی زاهیدان لە درێژەی ناڕەزایەتییە هەینییەکاندا، دوای نوێژی جۆمعە و جەماعەت لە مزگەوتی ئەهلی سونەتی ئەم شارە و بیستنی وتارە ڕەخنەییەکانی مەولەوی عەبدولحەمید، سەرباری کەشی تووندی ئەمنییەتی و سەنگەردانانی هێزە ئەمنییەتییەکان، بە ئامادە بوون لە خەیابانەکاندا دروشمگەلی دژە حکوومەتییەکان وتەوە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی بەرینی ناڕازیان و وتنەوەی درووشم بە دژی حکوومەت، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگەی سەرکوتی قورس و تەقە کردن لە خەڵکەکە هەوڵیان داوە بڵاوەیان پێ بکەن. بە گوتەی شایەتحاڵەکان، لە کاتی تەقە کردنی هێزە ئەمنییەتییەکان لە خەڵک، ژمارەیەک لە ناڕازیان بریندار بوون و ژمارەیەکی بەرچاویش لە هاوڵاتیان دەستگیر کراون.
ناڕازیان لە زاهیداندا بە هەڵگرتنی پلاکارگەڵیک کە بەسەریانەوە درووشمی "وکالت ما مدرن است نە فرد محور" "نە سلطنت نە رهبری، دموکراسی برابری؛ وکیل ما حزب بلوچستان راجی تباکی" پێداگرایان لەسەر هەڵوێستەکانیان لە درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کردەوە.
ناڕازیان هەروەها درووشمگەلی دژە حکوومەتیی دیکەیشان بە دژی عەلی خامنەیی، سپا و بەسیج وتەوە.
لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەمڕۆی زاهیداندا ناڕازیان بەرانبەر کەمپەینی "من وکالت میدهم" لە ڕۆژانی ڕابردوودا و وەکالەتی ژمارەیەک بە شازادە ڕەزا پەهلەوی، هەڵوێستی خۆیان نیشان دا. لەسەر پلاکاردەکانی ئەمڕۆی ناڕازیانی زاهیداندا نووسرابوو: "وکالت ما مدرن است نە فرد محور" و "نە سلطنت نە رهبری، دموکراسی برابری؛ وکیل ما حزب بلوچستان راجی تباکی."
هەروەها دروشمیان دا: "سفره ما خالیه، خامنەای جانیە" و "مرگ بر خامنەای، لعنت بە خمینی."
ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵک لە شارەکانیتری سیستان و بەلووچستان لەوانە شاری "ڕاسک"یش بەردەوامە. ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاو بوونەتەوە، نیشانی دەدات حەشیمەتێکی گەورەی ناڕازی بە وتنەوەی دروشم پاڵپشتی لە مەولەوی عەبدولحەمید دەکەن و دروشمگەلی وەک "مرگ بر بسیجی"یان وتۆتەوە.
سەرباری گوشاری قورسی حکوومەت بۆسەر مەولەوی عەبدولحەمید بۆ کۆتاییهێنان بە خوتبە ڕەخنەییەکانی ڕۆژانی هەینی، خۆڕاگریی ئەم ڕۆحانییە ئایینییە و دووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی بۆ پاڵپشتی کردن لە ناڕەزایەتییەکان، ئەمڕۆیش ئەم ناڕەزایەتییانە بە ئامادە بوونی بەرینی خەڵک بەردەوامە.
مەولەوی عەبدولحەمید، لە نوێژی جومعە و جەماعەتی ئەمڕۆ، ٧ی ڕێبەنداندا، وتی: "نەتەوەی ئێران دژی سزای لەسێدارەدانە. نەتەوەی ئێران لەسێدارەدان ڕەت دەکاتەوە و لەسێدارەدانی بۆ هێچ شوێنێکی ئێران و جیهان ناوێت."
ڕۆژی ڕابردوو سەرچاوە بەلووچەکان لە ڕێگەی ناردنی کۆمەڵیک وێنەی لە ئامادە بوونی بەرینی هێزە ئەمنییەتییەکان، باسیان لە دانانی سەنگەر و سەیتەرەی هاتوچۆ لە هەموو شوێنێکی زاهیدان کرد. لە حەوتووەکانی ڕابردوویشدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی ناڕازی دەستگیر کراون. بەڵام پێ دەچێت سەرکوتی ئەم ناڕەزایەتیانە دوای دانانی ئەحمەد ڕادان، بۆ بەرپرسیارێتیی ئینتزامیی ئێران، تووندتر بۆتەوە.
تەقەکردن لە نزیک ماڵی مەولەوی عەبدولحەمید
ماڵپەڕی حاڵوەش کە هەواڵەکانی تایبەت بە سیستان و بەلووچستان ڕووماڵ دەکات لە دووتوێی هەواڵێکی بەپەلەدا نووسی: "ئێستا دەنگی تەقە فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ لە لایەن هێزە کانی ئینتزامی لە ناڕزیانی خەڵکی زاهیدان و شوێنە مەدەنییەکان لە ڕێگای تەوحید و مەدەنی و نزیک ماڵی عەبدولحمەید دەبیسترێت."
دەستگیر کردنی بەرینی ناڕازیان
هێزە حکوومەتییەکان لە زاهیداندا دەستیان کردووە بە دەستگیر کردنی بەرینی هاوڵاتیان و ناڕازیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم شارەدا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی هاوڵاتیاندا لێیان داون و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەستگیر کراوەکاندا تووندئاژۆیانە بوو. حاڵوەش نووسیویەتی هێزە ئینتزامی و ئەمنییەتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی زاهیداندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان بە پاس بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە و لە ناو دەستگیر کراوەکاندا ئەندامانی چاودێریی مزگەوتی مەکی و هەروەها ژمارەیەک لاوی ژێر تەمەن ١٨ ساڵانیش هەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە