close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سیخوڕی کردنی زیاتری کۆماری ئیسلامی بە دژی دژبەرانی لە ئاڵمان

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سیخوڕی کردنی زیاتری کۆماری ئیسلامی بە دژی دژبەرانی لە ئاڵمان

ڕۆژنامەیەکی ئاڵمانی لە ڕاپۆرتێک‌دا بڵاوی کردەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا چالاکی سیخوڕی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە بە دژی ئەو ئێرانیانەی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن، زیادی کردووە.

ڕۆژنامەی "ڤۆڵت ئام سوونتاگ" ڕۆژی شەمە ۲۲ی ڕێبەندان نووسی، حکوومەتی فێدڕاڵی ئەم وڵاتە لە وڵامی داواکاری حیزبی "لینکە" سەبارەت بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانەی ئێران، ڕایگەیاندووە کە "بەڵگەی زۆر لەسەر چالاکیی سیخوڕی دەستوپێوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی دژبەرانیان لە ئاڵمان" چاودێری کراوە. 

لەم ڕاپۆرتەدا ڕاگەیەندراوە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئاڵمان ناسنامەی ۱٦۰ کەسی پێوەندیداریان بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە دەستنیشان کردووە، بەڵام ڕوون نییە چەند کەسیان لە ئاڵمان بەسەر دەبەن. 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، حکوومەتی ئاڵمان ڕایگەیاندووە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی گرووپ و کەسایەتییە دژبەرەکان بە هەڕەشە بە دژی مانەوەی خۆی دەزانێت. 

لە مانگەکانی دوای دەست پێ‌کردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران، شارەکانی ئاڵمان بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان شایەتی گربوونەوەی بەرین بوو، کە بە بەشداری کردنی ٨٠ هەزار کەس گەیشتە لووتکە.

لە پێش ئەمەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنییەتی ناوخۆی ئاڵمان وتبووی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی خۆپیشاندانەکان گرتە ڤیدیۆیان لە ناڕازیان گرتووە. 

هەروەها ڕۆژنامەی "ڤۆڵت ئام زوونتاگ" لە زمانی حکوومەتەوە نووسی " چالاکییە سیخوڕییە بەرینەکان‌"ی سپای پاسداران بە تایبەت لە دژی ئامانجی لایەنگرانی ئیسرائیل و یەهوودیانە لە ئاڵمان. 

لە چەند مانگی ڕابردوودا ناوەندەکانی یەهودییەکانی ئاڵمان بە بەردەوامی وتوویانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی هەستیان بە مەترسی کردووە. 

لەم دواییانەدا "ئیدارەی فێدڕاڵی پارێزگاری لە یاسای بنەڕەتی" ئاڵمان دژبەران و ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ئاڵمان نیشتەجێن ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئێران سەفەر نەکەن چوونکە هەڕەشەیان لەسەرە. 

هەروەها لە حەوتووی ڕابردوودا ئەم وڵاتە داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆی کە لە ئێران نیشتەجێن کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئەم داواکارییە هاوڵاتیانی دوو ڕەگەزنامەشی لە خۆ دەگرت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

داواکاری سزادان بۆ فەرزاد و فەرهاد تەهازادە: بە تۆمەتی موحارب و ئەفسادفیلئەرز

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داواکاری سزادان بۆ فەرزاد و فەرهاد تەهازادە: بە تۆمەتی موحارب و ئەفسادفیلئەرز