لە درێژەی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆڵبەران لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران، کۆڵبەرێکی دیکە بە فیشەک کرایە ئامانج و گیانی لەدەست دا.
بەپێ ڕاپۆرتی ماڵپەری کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ۲۱ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی حوسەین محەمەدی بە هۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سپا بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت لە سنووری "نۆکان"ی سەردەشت بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانج.
حوسەین محەمەدی تەمەن ٥۰ ساڵ، خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵە، و شەوێ ڕابردوو تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت گوازراوەتەوە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەران بە "قاچاخبەر" ناوزەد دەکەن و هەواڵی تەقە کردنی هێزەکانی سەر سنووری ئێران لە کۆڵبەران بەردەوام لە میدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاو کراوەتەوە، لە ساڵی ۲۰۲۲ لەسەریەک ۲٥٨ کۆڵبەر لە سەر سنوورەکانی کوردستان کوژارو و بریندار بوون، کە لەم ژمارەیە ٤۳ کۆڵبەر کوژراون و ۲۱٥ کۆڵبەر بریندار بوون. بە گشتی ۱٨۹ کۆڵبەر کوژراون کە لەم ژمارەیە ۷۳٪ یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە