١١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی کە لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ ڕۆڵیان گێڕاوە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک دەرئەنجامەکانی ئەم شۆڕشەیان بە "کۆگایەک ئارەزووی بەدینەهاتوو" وەسف کرد و وتوویانە کۆماری ئیسلامی جگە لە شەرمەزارییەک کە بەسەر منداڵانی ئەم وڵاتەدا دێت هیچی دیکەی بەجێ نەهێشتووە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا شۆڕشی ٥٧ وەک "سەرکەوتنێکی شیرین" وەسف کراوە وتراوە جێگەی داخە ٤٤ ساڵ دوای ئەم شۆڕشە "کۆگایەک لە ئارەزووە بەدینەهاتووەکان، حەسرەت و داخێکی گران بەجێ ماوە"
نووسەرانی ئەم ڕاگەیەندراوە باسیان لەوە کردووە "ئێستا لە بەردەم ئەم میللەتە ئازارچێشتووەیەدا هیچ نییە جگە لە شێوازی بەسەرچوو و نمایشی ناکارامەیی و هەروەها هەڕەشە و تۆقاندن و بەدناوکردنی سیمای نوورانی دین".
هەروە لەم ڕاگەیەندراوەدا بانگەشەکانی حکوومەت سەبارەت بە دەستکەوتەکانی شۆڕش خراونەتە ژێر پرسیارەوە و لە هەمان کاتدا ئەم پرسیارە کراوە: "ئامارێکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی مەدەنی و بڕیاری نادادپەروەرانە و لەسێدارەدانی ناڕەوا بۆ سیستم بە دەستکەوەت دێتە ئەژمار، یان ئەو بڕیارانەی لە پەشت دیوارە بەرزەکانی زیندانەکانەوە، لەسەر گەنجان و هەرزەکاران جێبەجێ دەکرێن؟"
واژۆکارانی ئەم ڕاگەیەندراوە بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕەوشی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی وڵاتی بەرەوە هەڵدێر بردووە و لە ژێر ناوی دین و ئایین ستەمکاریان بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە، نووسیویانە: "چاوەڕوانیی ئێمە ئەوە بوو بە ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان داخوازییەکانی خەڵک و گەنجەکان بە شێوازێکی دادپەروەرانە و سیاسەتێکی زانستیانە هەڵسووکەتی لەگەڵ بکرێت، و لە جیاتی توندوتیژی، کوشتن، لەسێدارەدان و بڕیارە قورسە دادوەرییەکان؛ بە لێبوردەیی و لێپرسینەوە کێشەکان چارەسەر بکرێت."
فەزڵۆڵا سەڵەواتی، عەلیڕەزا سادقی، لوتفوڵا مەیسەمی، مورتەزا ئیلویری، حوسەین ڕاغفەر، مستەفا ئیزەدی و جەلال جەلالیزاده لەو کەسانە بوون کە ئەم ڕاگەیاندنەیان وژۆ کردووە.
لە حەوتووەکانی ڕابردوودا دربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەرئەنجامەکانی شۆڕشی ١٣٥٧، لە نێو ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەدا لە شۆڕشەدا ڕۆڵیان گێڕاوە بیستراوە.
پێشتر میرحوسەین مووسەوی، دوایین سەرۆک وەزیری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو کە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی وڵامدەرەوەی داخوازییەکانی خەڵک نییە. هەر لەم پێوەندییەدا پلانێکی سێ قۆناغی بۆ گواستنەوەی دێموکراتیکی کۆماری ئیسلامی پێشنیار کردبوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە