لە حاڵێکدا شەش مانگ بەسەر درێژترین ناڕەزەایەتییە سەراسەرییەکان دوای شۆڕشی ١٣٥٧ لە ئێران تێپەر دەبێت، و لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بۆ داواکاری وەرگرتنەوەی مافە بنەڕەتییە زەوتکراوەکانیان شەقامەکانی ئێرانیان بە دەستەوە گرتووە، ڕاپۆرتەکان باس لە کوشتنی ژنێک بە ناوی "مەعرفەت (مایفت) کەریمی" لە ورمێ دەکەن.
ئەکاونتێکی تویتەری "سەدای شەهریوەر" لە چەندین تویتدا نووسیویەتی ژنێک بە ناوی مەعرفەت کەریمی دانیشتووی ورمێ، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە و بە هۆی توندی لێدان و هەروەها خنکاندنەوە، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراوەتەوە، کوژرانی مەعرفەت کەریمی بە هۆی خنکاندنەوە لە لایەن پزیشکی دادوەری پشتڕاست کراوەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە هۆکاری لێدان و کوشتنی مەعرفەت کەریمی دژایەتیکردنی بووە لەگەڵ هاوسەرگیری دووەمی مێردەکەی.
"کوردپا" لە زمانی کەسێکی ئاگادارەوە نووسیویەتی: "ماویەک لەمەوپێش برای هاوسەری مەعرفەت بە هۆی ڕووداوی هاتوچوو گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەی بە نیاز بووە لەگەڵ براژنەکەی هاوسەرگیری بکات. دژایەتی کردنی خاتو مەعرفەت لەگەڵ ئەو هاوسەرگیرییەدا بووە هۆی کوژرانی."
لە درێژەی شەش مانگی ڕابردوودا کوژرانی مەعرفەت کەریمی چەندەمین ژنکوژی بووە کە لەمیدیاکان بڵاو کراوەتەوە.
"ئێرانوایەر" پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا باسی بەشێک لەو ژنکوژی و خۆکوشتنانەی کردبوو کە بەهۆی توندوتیژیی پیاوانەوە دژ بە ژنان ئەنجامدراوە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ڕوویانداوە.
بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر"، لە ماویەی نێوان مانگی خەرمانان تا بەفرانباری ئەمساڵ بە هۆکاری نامووسی یان بە هۆی توندوتیژی لە لایەن پیاوانی بنەماڵەوە لانیکەم ٥ ژن ، کوژراوان، یان هەوڵی خۆکوژیان داوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە