ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی زاهێدان لە ڕۆژی هەینی، ڕاپۆرتەکان باس لە ئامادەیی بەرینی هێزە ئەمنییەتییەکان، دەستگیر کردنی هاوڵاتیان، پچڕانی ئینتێرنێت و گەمارۆدانی مزگەوتی مەکی دەکەن.
ماڵپەڕی "حالوەش" کە هەواڵەکانی سیستان و بەلووچستان، بڵاو دەکاتەوە ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ هەینی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بە هۆی پچڕانی ئینتێرنێت لە زاهێدان وتارەکانی مەولەوی عەبدولحەمید لە موسەلا بە شێوەی زیندو بڵاو نەکرایەوە بەڵام وەک حەوتووەکانی ڕابردوو جەماوەرێکی بەرچاوی خەڵک لە موسەلا ئامادە بوون."
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆییە ئەمڕۆ هەینی ٥ی ڕەشەمە، هێزەکانی سپای پاسدارانی #زاهێدان بە نیاز بوون بچنە ناو مزگەوتی مەکییەوە، کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئەم مزگەوتەوە ڕێگەیان لێکراوە.#مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/H86kzqUWTF
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) February 24, 2023
سەرچاوە خۆجێییەکان وتوویانە مزگەوتی مەکی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان گەمارۆ دراوە، هەروەها لەگەڵ پچڕانی ئینتێرنێت بەشێک لە ئامادەبووان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر کراون. لە هەمان کاتدا پێشتر کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە کەشی قورسی ئەمنییەتی مزەگەوتی مەکی و ئامادەیی بەرینی هێزە ئەمنییەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەلکان بڵاو کرابووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٥ی ڕەشەمە، پێش دەست پێکردنی نوێژی هەینی لە #زاهێدان، مزگەوتی مەکی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە گەمارۆ دراوە، هەروەها هاوڵاتیان و بەشێک لە هێزە ئینتزامییەکانی مزگەوتی مەکی لێیان دراوە و دەستگیر کراون. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/1G6i4Axso1
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) February 24, 2023
لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە زاهێدان زیاتر لە پێنج مانگ دەبێت خەڵکی زاهێدان، هەموو هەینیەک لە داوی نوێژی جومعە و جەماعەت لەم شارە، لە شەقامەکاندا درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدەن. ئەم ناڕەزایەتیانە دوای وتارە ڕەخنەگرانەکانی مەولەوی عەبدولحەمید، بەردەوام دەبێت و سەرەڕای گوشارە توندەکانی حکوومەت لەسەر مەولەوی عەبدولحەمید و دەستگیر کردنی بەرینی ناڕازیان و سەپاندنی بڕیارە قورسەکان ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوام بووە.
مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی، ئیمامی جومعە و جەماعەتی ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە زانایانی ئەهلی سونەت لە ئێران بەرامبەر "گەمارۆدانی مزگەوتی مەکی" کاردانەوەی نیشان دا و هۆشداری دایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.
لە نووسراوەیەکدا کە لەلایەن ئۆفیسی ئەو بڵاو کراوەتەوە هاتووە: "هۆشداری دەدەینە دەسەڵات!! لە ئەگەری بەردەوام بوونی گەمارۆدانی مزگەوتی مەکی (ناوەندی ئەهلی سونەتی ئێران) و سەرکوتی هاوڵاتیان و نوێژکەران چاوەڕێی فتوایی مێژوویی بن."
چەند کاتژمێر پێش لاپەڕەی ئینستاگرامی مەولەوی عەبدولحەمید، ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهێدان لەسەر بڵاو نەبوونەوەی ڕاستەوخۆی وتارەکانی وەک هەینییەکانی ڕابردوو، داوای لیبوردنی لە هاوڵاتیان کرد.
هەروەها ئەمڕۆ بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە بۆ هێرش کردنە سەر ناڕازیان لەسەر بینا بەرەزەکان قەناس بە دەستان جێگیر کرابوون.
جگە لە زاهێدان کەشی ئەمنییەتی قورس بەسەر شارەکانی دیکەی سیستان و بەلووچستان زاڵ بووە هەروەها هاڵاتیانی ناڕازی لە شەقامەکاندا ئامادە بوون. هێزە نیزامییەکان لە ئێر
انشار شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست و ڕێگریان لە خەڵک کردووە بۆ نوێژی هەینی بچنە مزگەوتی نوور. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە خاش جێگیر کراون و سەرەڕای کەشی ئەمنییەتی هاوڵاتیان هەوڵیان داوە گربوونەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بەرن.
ئەم گرتە ڤیدیۆیە نیشان دەدات سەرەڕای گوشار و کەشی قورسی ئەمنییەتی لە #زاهێدان ، دوای نوێژی هەینی هاوڵاتیانی ناڕازی ئەم شارە هاتوونەتە شەقامەکانەوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دروشمی دژە حکوومەتی دەڵێنەوە. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/z7AnC9cRSZ
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) February 24, 2023
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە