باوکی "سامان یاسین (سەیدی)"، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی کرماشان، بە بڵاو کردنەوەی ستۆریەک لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی پشتڕاستی کردەوە بڕیاری لەسێدارەدانی کوڕەکەی، "ڕەت کراوەتەوە."
پێشتر ماڵپەڕی "کوردپا" ڕایگەیاندبوو کە داوای پێداچوونەوەی ئەم گۆرانیبێژە کوردە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە قبوڵ کراوە و نووسیبووی کە بە هۆی کەموکوڕی لێکۆڵینەوەکان بڕیاری لەسێدارەدانی هەڵوەشێندراوەتەوە.
هەروەها دادگای باڵای وڵات لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە: "بە لەبەرچاوگرتنی کەموکوڕی توێژینەوەکان و بەڵگەکان بە پشتبەستن بە "بەندی ٢ی شق ب بڕگەی ٤٦٩" یاسای دادگاییکردنی تاوان، دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە نێردراوەتەوە بۆ هەمان دادگا."
سامان یاسین یەکێک لەو ناڕازیانەیە کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە شاری تاران دەستگیر کرا.
ئەم گۆرانیبێژە کرماشانییە، چەندین گۆرانی لەسەر ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دۆخی کۆمەڵایەتی-سیاسی هەیە و هەروەها پشتیوانی ناڕەزایەتییەکان بووە.
سەرباری ڕەت کردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەم گۆرانیبێژە بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر یەکلایی بوونەوەی دۆخی ئەوە لە ئارادا نییە.
ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١، سەرچاوەکانی هەواڵ لە کوردستان ڕایانگەیاند سامان یاسین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر "هەڵپەسێراوی خوی" و دۆخی خراپی لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج، مانی لە خواردن گرتبوو و پێشتر لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوژی دابوو.
هەشت هاوڵاتی دەستگیر کراوی هاودۆسیەی سامان یاسین بە ناوەکانی "محەمەد قوبادلو"، "موحسین ڕەزازاده قەراقلو"، "سەعید شیرازی"، "محەمەد بروغەنی"، "ئەبولفەزل مێهری"، "حوسەین حاجیلو"، "مەنوچێهر مێهمان نەواز" و "سوهەیل خۆشدڵ" لە زینداندا بەسەر دەبەن.
سامان یاسین لە داداگا بە تۆمەتی "موحارب لە ڕێگەی کۆڵتی کەمەری و تەقاندنی ٣ فیشەک" و "کۆبوونەوە و هاوکاریکردن بە مەبەستی هەوڵدان بە دژی ئەمنییەتی وڵات" تۆمەتبار کرا.
ئەمە لە حاڵێک دایە بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە دادگایی کردنی بڵاو کراوەتەوە. ئەو لەبەرامبەر دادوەر "سەڵەواتی" دەڵێت کە تەنیا دەمانچەیەکی بادی بووە. تەنانەت دادوەر سەڵەواتی تۆمەتباری دەکات بەوەی کە ١١ پێشینەی تاوانی هەیە و ئەویش ڕەتی دەکاتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە