"نەرگس محەمەدی" چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی، لە پەیامێکدا ڕوو لە کۆبوونەوەی شورای مافی مرۆڤ لە ژێنێف کە ڕێکخراوی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەڕێوەیان برد، جەختی کردەوە: "ئێمە داوی لێبوردن له حکوومەت ناکەین. لە ڕوانگەی ئێمەوە دەبێت کۆتایی بە کۆماری ئیسلامی بێت و چاوەڕوانیمان لە ئێوە پاڵپشتی و یارمەتی دانە.
هەروەها ئەو لە بەشێکی دیکەی ئەم دەقە نووسراوەدا کە لە پشت دیوارە بەرزەکانی زیندانی ئێڤینەوە نووسراوە، جەختی کردووەتەوە وەک ژنێکی زیندانی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ناو زیندانی ئێڤینەوە بەو کۆبوونەوەیە ڕادەگەیەنێت ئامادەیە "لە هەر کات و شوێنێکدا شایەتی لەسەر دەستدرێژی و ئازاری جەستەیی و سێکسی ژنان هەروەها ئازار و ئەشکەنجە جەستەییەکانی ناو ژوورە تاکە کەسییەکان" بدات.
لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ لەوانە جاوید ڕەحمان، ڕاپۆتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە کاروباری ئێران بەشدار بوون.
نەرگس محەمەدی لێبوردنی زیندانیانی سیاسی لە ئێران بە فەرمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە هەوڵێکی"نمایشی"دەزانیت" و وتی ئەم هەوڵانە "ٚنەک تەنیا لەسەر بنەمای دەرکردنی ڕوانگەی سازشکارانە یان سووڕانێک بەرەو سیاسەتەکانی مافی مرۆڤ نییە بەڵکوو بە مەبەسی بەکارهێنانی شێوەیەکی فریبکارانە بۆ فریودانی وڵاتی ڕۆژئاوایی، ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە."
ئەو لە درێژەدا جەختی کردەوە کە شەش کەس لە ژنانی بەندکراو لە بەندی نسوانی زیندانی ئێڤین کە بەر ئەم "لێبورنە نمایشی"یە کەوتوون و لە کاتی ئازادیدا لەچکەکانیان لابردووە و دروشمی مرگ بر دیکتاتۆریان وتووەتەو بۆ جارێکی دیکە بانگهێشت کراون.
ژمارەیەکی دیکە کە بەر ئەم ڕێنماییەی دەزگای دادوەری کەوتوون، بە هۆی دژایەتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، ئازاد نەکراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە