"عاتکە ڕەجەبی"، مامۆستای ناڕازیی خەڵکی مەشهەد کە لە گرد بوونەوە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی مامۆستایان لە شاری مەشهەدا دەستگیر کرابوو، لە زینداندا دەستی داوەتە "مانگرتنی وشک لە خواردن".
"شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" ڕایگەیاند کە عاتکە ڕەجەبی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان کە ڕۆژی ١٩ی گوڵان دەستگیر کرابوو، لە ژووری تاکەکەسیدا بە شێوەی وشک مانی لە خواردن گرتووە.
ئەم مامۆستا ناڕازییە حەوتووی ڕابردوو دوای بڵاو بوونەوەی بانگەوازی گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە ڕۆژی ١٩ی گوڵاندا لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە وتبووی کە بۆ داهاتووی منداڵان لەم گرد بوونەوەدا بەشداری دەکات.
عاتکە رەجەبی، مامۆستایەکی خەڵکی خۆراسانە کە ڕۆژی ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە پەیوەست بوونی خۆی بە ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنە سەراسەرییە جەماوەرییەکان لە ئێران ڕاگەیاند و لە ڕۆشتن بۆ سەر وانەکانی قوتابخانە خۆی بوارد. دوای ئەمە لە کارەکەی دوورخرایەوە و لە ئیستایشدا دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتوون، ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی پیشەیی مامۆستایان و فەرهەنگیانی شاغڵ و خانەنشین کراو کە لە گرد بوونەوە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ڕۆژی سێشەمە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٢دا بەشداریان کردووە، لە لایەن لێژنەکانی سەرپێچیی ئیداری و حیراسەتی ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی خۆیانەوە بانگهێشت کراون و پاشان سزا دراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە