بەپێی هەواڵیک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، شەوی ڕابردوو چوارشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، دوای هێرشی کاروانێک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆسەر ماڵی باوکی "هومەن عەبدوڵاهی"، یەکێک لە گیان بەخت کردوانی ناڕەزایەتییەکان لەم شارەدا، "هاجەر سەعیدی"، "کەماڵ کەریمی"، "شادمان عەبدی"، "عەبدوڵا خێرئابادی"، "سیروان مەحموودی"، "ئێقباڵ پیشکاری"، "خەبات مەحموودی" و "حەبیبوڵا کەریمی"، بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانیان دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوارزاونەتەوە.
به گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هەشت چالاکە کورده زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە کاتی دەستگیر کردنی ئەم چالاکە کوردانەدا، پەلاماریان داون و لێیان داون. شایانی باسە کە لە ناو ئەم هەشت چالاکە کوردەدا هاجەر سەعیدی و عەبدوڵا خێرئابادی و ئێقبال پیشکاری، لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی چالاکییەکانیانەوە چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهیشت و دەستگیر کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەم سەرچاوە خۆجێییە دەڵێت که هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەستگیر کردنی ئەم هەشت چالاکە کوردەدا، چوونەتە ناو ماڵی بنەماڵەی داخداری عەبدوڵاهییەوە و جگە لە بێڕێزی کردن، جنێودان و قسەی ناشرین بەم بنەماڵەیە، هێرشیان کردۆتەسەر "فەرشید عەبدوڵاهی" باوکی هومەن و لێیان داوە.
ئەو دەڵێت هەڵسوکەوتی تووندی هێزە ئەمنییەتییەکان بە ڕادەیەک بووە کە دوای لێدان و پەلاماردان و جنێودان بە باوکی هومەن عەبدوڵاهی، تەنانەت ئەو تاجە گوڵینەی کە ئەم هەشت چالاکە بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و ڕێزی ئەم گەنجە تەمەن ٢١ ساڵە گیان بەخت کردووە بۆ ئەم بنەماڵە داخدار و دادخوازە بردبوویان، پارچە پارچە کردووە و لە ناوەاستی هۆڵەکەیاندا بڵاویان کردۆتەوە.
هوومەن عەبدوڵاهی گەنجی ٢١ ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و لە سێهەمین شەوی ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنەکانی ١٤ تا ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و گیانی بەخت کرد.
باوکی هوومەن عەبدولاهی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١، لە ڕێوڕەسمی چلەی جگەرگۆشەکەیدا لە گوندی "حەسەناوا"ی سنە، لە لێدوانێکدا جگە لە جەخت کردنەوە لەسەر دادخوازی، ڕوو لە حکوومەت و دەست و پێوەندەکانی وتبووی: "ئێمە سەرمان بەرزە و ئێوە سەرتان شۆڕە، ڕۆژێک دێت کە لە ڕووتان هەڵهنایەت لێرە بژین، باشترە خۆتان بە زمانی خۆش لێرە بڕۆن، چونکە ئێمە وەک ئێوە خوێنڕێژ نین، مەهێڵن دایکەکانتان جەرگیان بسووتێت."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە