close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستیگرکردنی ئێقباڵ شەبانی و دو چالاکی کرێکاریی دیکە لە سنە

۳۰ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چالاکانی کرێکاری لە سنە یەک لە دوای یەک بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستگیر دەکرێن.
چالاکانی کرێکاری لە سنە یەک لە دوای یەک بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستگیر دەکرێن.

چالاکانی کرێکاری لە سنە یەک لە دوای یەک بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستگیر دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەست "ئێران‌وایەر" گەیشتووە، ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٢، "ئێقباڵ شەبانی" چالاکی ناسراوی کرێکاری و چاودێری "سەندیکای نانەواکانی سنە" لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی‌ خۆی‌دا بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیر کرا.

لە درێژەی دەستگیر کردنی چالاکانی کرێکاری لە سنە، سەرچاوە خۆجییەکانی "ئێران‌وایەر" هەروەها باس لە دەستگیر کردنی "بورهان سەعیدی" و "ئەمین حەسەن ئابادی"، دو چالاکی کرێکاریی‌تری خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سنە دەکەن.

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئەم دوو چالاکە کرێکارییەیش ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، لەگەڵ "هاجر سەعیدی"، "کەماڵ کەریمی"، "شادمان عەبدی"، "عەبدوڵا خێرئابادی"، "سیروان مەحموودی"، "ئێقباڵ پیشکاری"، "خەبات مەحموودی" و "حەبیبوڵا کەریمی" دوای دیداری لەگەڵ بنەماڵەی "هومەن عەبدوڵاهی"، یەکێک لە گیان بەخت کردوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە سنە، بە لیدان و پەلاماردان و هەڵس‌وکەوتی تووندئاژۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ستاد خەبەری ئیدارەی ئیتالاعاتی سنەوە دەستگیر کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سەرباری بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکانی ئەم چالاکە کرێکاریانە، تاکوو ئێستا خۆی لە باس کردنی هۆکاری دەستگیری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم چالاکە کرێکاریانەوە بواردووە.

شایانی باسە لە ناو ئەو کەسانەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیر کراون هاجەر سەعیدی، ئێقبال شەبانی، عەبدوڵا خێرئابادی و ئێقباڵ پیشکاری پێش‌تر بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە بانگهێشت و دەستگیر کراون و پێشینەی بەندکرانیان لە زیندانی ناوەندیی سنەدا هەیە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

شەهروز سوخەنوەری ناسراو بە ئەلێکس ئەمڕۆ لەسێدارەدرا

۳۰ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
شەهروز سوخەنوەری ناسراو بە ئەلێکس ئەمڕۆ لەسێدارەدرا