جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەرووپا، ڕۆژی دووشەمە ١ی جۆزەردان، بڕیاری یەکێتیی ئەورووپای بۆ سەپاندنی سزای زیاتر لە دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی لەسێدارەدانی ناڕازیان ڕاگەیاند.
بۆرێل، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی شورای وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەرووپا لە بروکسیل وێڕای ئاماژە کردن بە جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی سێ ناڕازی لە ئیسفەهان وتی ئەر بەم هۆیەوە ئەمڕۆ خولێکی نوێی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.
شورای وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا هەموو پێشنیارەکانی گەمارۆدانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی پەسەند کرد.
ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە خولێکی نوێی گەمارۆکان لەدژی دەسەڵاتدارانی ئێران پەسەند بکات و ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زیاتر لە ئەندامانی سپای پاسداران دەخرێنە لیستی گەمارۆکانەوە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە خولی نوێی گەمارۆکان نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەوەی کە یەکێتیی ئەرووپا لەگەڵ خەڵکی ئێران دایە، و هەروەها هۆشداری بە حکوومەتی ئێران دا: "پێشێلکردنی مافی ژنان بە هۆی حیجابەوە و هەروەها ژەهراویی بوونی قوتابیان لە ئێران قبووڵ کراو نییە."
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و پەسەند کردنی خولی هەشتەمی گەمارۆکان بە دژی کاربەدستانیی کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەم وەزارەتخانەیە، یەکێتیی ئەرووپا بەشێک لە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی و هەروەها دو ڕێکخراوەی پێوەندیداریی بە سپای پاسدارانەوە خستۆتە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە