هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی شاری بانەیان دەستگیر کردووە و هاوکات دادگای ڕۆحانییەتی هەمەدانیش ڕۆحانییەکەی دیکەی بە سزای زیندان مەحکووم کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان، کوردپا، ڕۆژی شەمە بیست و شەشەمی مانگی گوڵان، "مامۆستا ئەمین قەیسەری"، ئیمامی جومعە و جەماعەتی گوندی "زەرواوی سەروو"ی سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە.
کوردپا نووسیویەتی دەستگیر کردنی ئەم دوو ڕۆحانییە بەبێ بڕیاری دادگا بووە و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکانی سنە گوازراوەتەوە.
کوردپا هەروەها نووسیویەتی کە هێزە ئەمنییەتییەکان داوای بەڵێنی نووسراوەیان لە فەقێکانی ئەم مامۆستا کوردە کردووە کە ئەم شارە بەجێبهێڵن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش باسی لە دەرکردنی سزای یەک ساڵ زیندان بۆ "مامۆستا مادێح کەرەمی"، کەسایەتیی ئایینیی ئەهلی سونەت لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کردووە.
ئەم ڕۆحانییە کوردە لە مانگی بەفرانباری ١٤٠١دا، بۆ دادگای شاری شوێشەی سەر بە سنە بانگهێشت کرابوو و پێی ڕاگەیەندرابوو کە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان ڕووبەڕووی تۆمەتگەلی وەک "تەبلیغ بە دژی کۆماری ئیسلامی و پاڵپشتی کردن لە ناڕەزایەتییەکان"، "تێکدانی ئاسایشی گشتی" و "شێواندنی بیروڕای گشتی" کردۆتەوە.
بەپێی نووسینی هەنگاو، "مامۆستا مادێح کەرەمی" دوای بەڕێوەچوونی کۆ بوونەوەی دادگا و دەرکردنی سزا، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
دوای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێراندا گوشارەکانی حکوومەت بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان و هەروەها سیستان و بەلووچستاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تاکوو ئێستا ژمارەیەک لەم مامۆستایانە بە تاوانی پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان دەستگیر و زیندانی کراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە