هاوکات لەگەڵ زیادبوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، زیاتر لە ٨۰ کەس لە بنەماڵەی دادخوازانی دانیشتووی ئێران، لە ڕاگەیەنداوێکدا کە کۆپیەکی بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان و هاودەنگی جیهانیان کرد.
ئەم بنەماڵە دادخوازانە داوایان لە سەرجەم چالاکان و ناوەندەکانی داکۆکیکاریی مافی مرۆڤ لە جیهاندا کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران و ڕزگار کردنی گیانی ئەو زیندانیانەی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، لەگەڵ خەڵکی ئێران هاودەنگ بن و لە هەموو ڕێگەیەکەوە هەوڵەکانیان وەگەڕ بخەن.
لەم ڕاگەیەندراوادا هاتووە: "زیاتر لە ٤۳ ساڵ دەبێت کە برینی قووڵی لەسەێدارەدان و کوشتنی مرۆڤەکان بەپێی فەرمانە حکوومەتییەکان خەنجەر لە جستە و گیانی کۆمەڵگەی ئێمە دەدات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ برینەکانمان قووڵتر دەکاتەوە."
ئەم دادخوازانە لە درێژەدا باس لەوە دەکەن کە : "کوشتنی مرۆڤەکان تەنیا بۆ لەسێدارەدان سنووردار ناکرێتەوە و لە هەر خولێکدا بە کوشتنی مرۆڤە بێتاوانەکان لە شەقامدا تەنیا بە تاوانی ناڕەزایەتی و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مافخوازی خەڵکی ستەملێکراو و دروستکردنی کەشی ترس و دڵەڕاوکێ زۆربەی بنەماڵەکانیان داخدار کردووە و بەرەو ڕێزی دادخوازان ڕایانکێشاون."
هەروەها لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە "لەسێدارەدان لەسەر هەر بابەت و تاوانێک دەبێت ڕابگیرێت. چیتر ڕێگە نادەین ئازیزانمان بکوژن."
دەقی تەواوی ئەم ڕاگەیەندراوە و ناوی واژۆکاران لە خوارەوە هاتووە:
کۆتایی بە لەسێدراەدانی ئازیزانمان بهێنن!
زیاتر لە ٤۳ ساڵ دەبێت برینی قووڵی لەسێدارەدان و کوشتنی مرۆڤەکان بەپێی فەرمانە حکوومەتییەکان خەنجەر لە گیان و جەستەی کۆمەڵگا دەدات و هەموو ڕۆژێک شوێنی برینێکی قووڵتر دەخاتە سەر گیانمانەوە. کوشتنی مرۆڤەکان تەنیا بۆ لەسێدارەدان سنووردار ناکرێتەوە و لە هەر خولێکدا بە کۆشتنی مرۆڤە بێتاوانەکان لە شەقامدا تەنیا بە تاوانی ناڕەزایەتی و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مافخوازی خەڵکی ستەملێکراو و دروست کردنی کەشی ترس و دڵەڕاوکێ زۆربەی بنەماڵەکانی داخدار کردووە و بەرەو ڕیزی دادخوازانی ڕایکێشاون و ئەمڕۆ شایەتی شەپۆلی بەرینی لەسێدارەدان بە تاوانە جیاوازەکان، بۆ تۆڵە سەندنەوە لە خەڵکی ناڕازی کە بە هاواری مافخوازانەی ژن، ژیان، ئازادی هاتوونەتە شەقامەکانەوە.
ئێمە بنەماڵەی دادخوازان کە برینی قووڵی لەدەست دانی ئازیزانمان چ لە شەقامەکاندا و چ لەسەر سێدارەکان، بەسەر جەستە و ڕۆحماندا ماوەتەوە، هاوار دەکەین کۆتایی بە کوشتن و لەسێدارەدانی مرۆڤەکان بهێنن. و سەرجەم بڕیارەکانی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێننەوە.
سزای لەسێدارەدان لەسەر هەر بابەت و بە هەر تاوانێک دەبێت ڕابگیرێت. چیتر ڕێگە نادەین ئازیزانمان بکوژن. ئێمەی دادخواز داوا لە ئێوەی بەڕێز و هەموو ڕێکخراوە داواکارەکان و هەموو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە سەراسەری جیهان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ڕزگارکردنی گیانی ئازیزانمان لەگەڵمان ڕێکبکەون و بە هەموو شێوەیەک هەوڵبدەن سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگرن. هەر وەک ئەوەی چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە هەموومان پێکەوەین و بە یەکگرتوویی و بە یەک دەنگەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەین، لەسێدارە مەدەن.
۱-پەروانه ئال بوویه ۲-فەرزانه مەحجوب
۳-جابر نەجەفی۴-محەمەد عەلینووری
۵-حووریه فەرەج زادهتارانی۶-ماشەڵا کەرەمی
۷-ڕاحیله ڕاحمیپوور ۸-ئەکرەم مێسباح
۹-مەنسووره خوسرەوشاهی۱۰فاتیمه مێهدیزاده
۱۱-شەهرام مەجدەم۱۲-فریشته مەجدەم ۱۳'فایزه مەجدەم ۱۴-مهناز کرمی
۱۵-سەکینه ئەحمەدی ۱۶-عەلی کێتابدار
۱۷-مورتەزا داموەر۱۸_فریشته جەهانگیری
۱۹-مەهدی شەهبازی۲۰-ڕەزا سەلمانزاده
۲۱-بی بی زەهرا بەختیاری۲۲-سەبا بەختیاری
۲۳-میهرداد بەختیاری۲۴-ئاسف بەختیاری
۲۵-ئێحترام شەکووری۲۶-ناهید خوداجو دادخواه
۲۷-ثورەیا یووسفی۲۸-ئەکرەم نیقابی
۲۹-خەدیجه موقدەم۳۰-ئەکرەم نووری
۳۱-مەهین نووری۳۲-خەیروڵا نووری
۳۳-نینا مووسەوی ۳۴-ئەرغەوان مووسەوی
۳۵-مەریەم عەینی ۳۶-حوسەین مووسەوی
۳۷-میترا ئیبراهیمی۳۸-دێنیز تووپچی
۳۹-زەهرا سەرحەدیزاده ۴۰-فاتیمه سەرحەدیزاده
۴۱-مێرسیده مەعنەوی پەرەست ۴۲-موژگان مەعنەوی پەرەست ۴۳-مەجید مەعنەوی پەرەست ۴۴-شەیدا ڕەجەبی
۴۵-نەسیم کەلهوڕی ۴۶-بەشیر مەعنەوی پەرەست
۴۷-هوما کەلهوڕی۴۸-هومایون کەلهوڕی
۴۹-مهروز کەلهوڕی۵۰-نیکو نیکویی
۵۱-فەرزانه بەرزهکار ۵۲-ئەقدەس ڕەزایی
۵۳-مەرزیه موقەدەم۵۴-پەیمان ڕەزایی
۵۵-جەیران ئەحمەدی۵۶-هوما وەفا
۵۷-سیما وەفا ۵۸-ئەکرەم عەبدوس
۵۹-عەباس خودادادی۶۰-سەمین خودادادی
۶۱-حەمید کەوسەری۶۲-ائەکرەم کەوسەری
۶۳-مەعسومە نایب۶۴-مەسعوود شیکاری
۶۵-لەیلا سەیف ئیلاهی ۶۶-پەروانه ڕاد
۶۷-ناهید سائیبفەر۶۸-ئەکرەم نەسیریان
۶۹-مەحبووبه کەرەمی۷۰-زەهرا ڕەفیعی
۷۱-نیلی موعارفی.۷۲-عبدوڵا مەعارفی.
۷۳-ئەکبەر مەعارفی ۷۴-سەمیرا فەرهادی
۷۵-عەلی ەفرهادی۷۶-ئەسغەر فەرهادی
۷۷-فاتیمه موجتەبایی نیاکی۷۸-شیرین سەلیمی
۷۹-نوسرەت فەرهادی۸۰-ئارین شیربیشه
۸۱-محەمەد کەریمبەیگی۸۲-مەحبووبه ڕەزایی
تێبینییەکەت بنووسە