بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، کەیوان ڕەحیمیان، دەروونناسی بەهایی لەگەڵ ٩ ئەندامی بنەماڵەیەکی بەهایی کە لە مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵدا دەستگیر کرابوون، لە بەندی ٢٠٩یی زیندانی ئێڤینەوە بۆ بەندی ٤ی گشتیی ئەم زیندانە ڕاگوێزراون.
بەندی ٢٠٩ی ئێڤین یەکێکە لە بەد ناوترین گرتووخانەکانی ئێران کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە.
٩ کەس لەم ١٠ هاولاتییە بەهاییە کە لە ڕۆژی ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا بۆ بەندی گشتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون، ئەندامانی بنەماڵەیەکی ماڵداری بەهایین کە هەواڵی دەستگیر کردنەکەیان لە ٢٢ی مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بڵاو کرابوەوە.
وەزارەتی ئیتلاعات لەم ڕاگەیەندراوە ناوبراوەدا بەبێ ناوهێنان لەم هاوڵاتییە بەهایانە و بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک ئەم هاوڵاتیانەی بە "قاچخی کردن و کەڵەکە کردنی دەرمان، قەڵباندنی دەرمانە سەفەرییەکان، سپی کردنەوەی پارە و هەڵاتن لە باج" تۆمەتبار کردبوو و رایگەیاندبوو لەم پێوەندییەدا دەستی بەسەر ٤٠ دەرمانخانە و کۆگادا گرتووە.
کەیوان ڕەحیمیان، یەکێکی دیکە لە هاوڵاتییە بەهاییە ڕاگوێزراوەکان بۆ بەندی گشتیی زیندانی ئێڤینیش وەرگێر و دەروونناسی بەهاییە کە ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە و تا ماوەیەک دوای دەستگیر کردنەکەی بێ بەش کرابوو لە پێوەندیی تێلێفۆنی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا.
کەیوان ڕەحیمیان، پێش دوایین دەستگیر کردنی خولێکی پێنج ساڵان بە هۆی وتنەوەی وانەی دەروون ناسی لە "دامەزراوەی پەروەردەی باڵای بەهاییەکانی ئێران" (BIHE) زیندانی کرابوو.
شایانی باسە کە باوکی کەیوان ڕەحیمیان لە ساڵی ١٣٦٣دا لە لایەن بەرپرسانی دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراو و بە تۆمەتی شوێنکەوتنی ئایینی بەهاییەتەوە لە سێدارە درا. گێڕانەوەی ئەو زوڵمانەی کە بەسەر بنەماڵەی کەیوان ڕەحیمان ڕەوا بینراوە، لە فیلمێکدا بە ناوی "مۆمێک داگیرسێنە"، لە دەرهێنانی مازیاری بەهاری بەڵگەمەند کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە