close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کاردانەوەی تووندی مەولەوی عەبدولحەمید بەرامبەر دۆسیەسازی میدیاکانی نزیک لە سپا

۱۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ئۆفیسی ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان لە کاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێکەی هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە "دۆزینەوەی ٨٠ ماینەری ڕێگە قەدەغەکراو لە مزگەوتی مەکی"، وێڕای ئەوەی ئەم بانگەشەیەی بە "درۆ و بۆختان" ناو برد، بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵەی لە درێژەی "دۆسیە سازی و چڕکردنەوەی گوشارەکانی ئەم دواییانە لە سەر کۆمەڵگەی دارولعلومی مەکی" زانی.
ئۆفیسی ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان لە کاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێکەی هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە "دۆزینەوەی ٨٠ ماینەری ڕێگە قەدەغەکراو لە مزگەوتی مەکی"، وێڕای ئەوەی ئەم بانگەشەیەی بە "درۆ و بۆختان" ناو برد، بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵەی لە درێژەی "دۆسیە سازی و چڕکردنەوەی گوشارەکانی ئەم دواییانە لە سەر کۆمەڵگەی دارولعلومی مەکی" زانی.

ئۆفیسی ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان لە کاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێکەی هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە "دۆزینەوەی ٨٠ ماینەری قەدەغەکراو لە مزگەوتی مەکی"، وێڕای ئەوەی ئەم بانگەشەیەی بە "درۆ و بۆختان" ناو برد، بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵەی لە درێژەی "دۆسیە سازی و چڕکردنەوەی گوشارەکانی ئەم دواییانە لە سەر کۆمەڵگەی دارولعلومی مەکی" زانی. 

ئەم ئۆفیسە ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەر لە سەر هەواڵی ئەم هەواڵدەرییەی نزیک لە سپای پاسداران نووسی: "پابەند نەبوون بە لانیکەمی ئەخلاقی ئیسلامی و میدیایی بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕای گشتی چیتر گوێ بەم هەواڵانە نەدەن و هەواڵەکانی ئەم هەواڵدەریانە هیچ کاریگەرییەکیان لە ناو کۆمەڵگادا نابێت."

هەواڵدەری فارس ڕۆژی چوارشەمە ١٧ی خەزەڵوەر لە زمانی "سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە" نووسی بەرپرسانی مزگەوتی مەکی "لە ئاراستەی وەدەستهێنانی بەرژەوەندییە نائاساییەکان" و "بە یارمەتی دەستی دەرەکی"، "٨٠ دەزگای ماینەری" هاوردەی وڵات کردووە و "هەوڵیان داوە دراوی کریپتۆ دەربهێنن".

ئەم هەواڵدەرییە هیچ بەڵگەیەکی لە سەر سەلماندنی ئەو بانگەشەیە نەخستۆتە ڕوو. هێشتا هیچ ڕێکخراوە یان ناوەندێکی ئەمنییەتی و زانیاریش وەها بانگەشەیەکیان دووپات نەکردۆتەوە. 

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین جارە ئەم هەواڵدەرییەی نزیک لە سپای پاسداران هەواڵی پێوەندی‌دار بە مزگەوتی مەکی و ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتیی بڵاو دەکاتەوە. 

ئەم هەواڵدەرییە ڕۆژی دووشەمە ١٥ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ٥ کەسیان بە "٢٢ ئامێری پێوەندی و ستارلینک"ەوە دەستگیر کردووە و کە "بەپێی بەدواداچوونەکانی" فارس "دوو بار" لەم ئامێرانە لە لایەن ڕێکخراوی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ ئۆفیسی ئیمامی جومعەی ئەهلی سونەتی زاهیدان، "نێردراوە". 

دوای چەند کاتژمێرێک، ئۆفیسی ئیمامی جومعەی زاهیدان ئەم هەواڵەی بە "سیناریۆسازیی گۆمان‌لێکراو" ناوبرد و ڕایگەیاند کە مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەشەیە "هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی داواکارییەکان و گوشارهێنان و دۆسیەسازی و لەناوبردن"ـە.

مەولەوی عەبدولحەمید، ئیمامی جومعەی ئەهلی سونەتی زاهیدان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەموو حەوتوویەک لە وتارەکانی نوێژی هەینی‌دا وێڕای پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، داوای "جێبەجێ کردنی دادپەروەری" و "سزادانی" ئەنجامدەرانی کوشتاری خەڵکی ناڕازای کردووە. 

پێش‌تر بەشێک لە بۆڵتەنی نهێنی فارس، هەواڵدەریی سەر بە سپا، کە لە لایەن هاککەری بلەک‌ریوارد بڵاو کرایەوە دەریدەخست عەلی خامنەیی لە کاردانەوەی بەرامبەر "سەرجەم" ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکان لە سەر دەستگیریی ئیمامی جومعەی ئەهلی سونەتی زاهیدان، "فەرمانی" کردووە نابێت مەولەوی عەبدولحەمید "دەستگیر بکرێت. بەڵکوو دەبێت بێ ئابڕۆ بکرێت".

هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتانە سەرچاوە خۆجێییەکانی بەلووچ ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان لە ڕێگەی دانانی خاڵی پشکنین و داخستنی شەقامی خەیام لە زاهیدان هاوڵاتیانیان دەپشکنی و هەروها ئازاریان دەدان. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ ژنانی سەر بە هێزە ئەمنییەتییەکانیش هاتوونەتە شەقامەکانەوە و ئەو ژنانەی بەروە موسەلا دەچوون دەیانپشکنین. سەرباری گوشارە بەرفراوانەکان، دەستگیریی و دەرکردنی سزای قورس بۆ ناڕازیانی بەلووچ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە سیستان و بەلووچستان، ناڕەزایەتی هەینییەکانی زاهیدان بەردەوامە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دونیای ئێقتساد سەبارەت بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی لە بازاڕی کاری ئێران‌دا

۱۸ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دونیای ئێقتساد سەبارەت بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی لە بازاڕی کاری ئێران‌دا