دادگای شۆڕشی مەشهەد لە کەمتر کلە حەوتوویەکدا، سزای "سیروس زەبیحی"، هاوڵاتیی بەهایی دانیشتووی ئەم شارەی دەر کرد و بە هەشت ساڵ زیندان سزای دا.
سەرچاویەکی ئاگادار بە "ئێران وایەر"ی وت: "سیروس زەبیحی ڕۆژی شەمە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆ بوونەوەی دادگا بۆ لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەشهەد بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەنسووری بانگهێشت کرا. دوای ئامادە بوون لە دادسەرا، پێی ڕاگەیەندرا کە دۆسییەکەی بۆ لقی ٦ گوازراوەتەوە و هەر لە هەمان لقیشدا، دادگایی کرا. بەڵام دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری سزاکە، دیاریی دەکرێت کە بڕیاری سزاکە لە لایەن لقی یەکەمەوە دەرچووە."
ئەم سەرچاوەیە هەروەها لە درێژەی قسەکانی وتی کە بەڕێز زەبیحی دوای ئامادە بوونی لە دادگا ئاگادار دەبێت کە لە داخوازیی سزادانەکەیدا تۆمەتی "پێکهێنانی حەشیمەت بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات"یش بە تۆمەتە پێشووەکانی ئەو، "ئەندامەتیی لە ڕێکخراوی دژبەر" و "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" زیاد کراوە.
بەپێی ئەم بڕیارەی کە دەرکراوە، سیروس زەبیحی بە تۆمەتی پێکهێنانی ڕێکخراو و ئەندامەتیی لە حەشیمەت بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات بە ٧ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ زیندان، و لەسەر یەک بە ٨ ساڵ زیندان سزا دراوە.
ئەگەر ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا وەربگیرێت ٧ ساڵ لەم سزایە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
سیروس زەبیحی لە ٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لە مەشهەد دەستگیر کرا و دوای ٧٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو.
ئەم هاوڵاتییە تەمەن ٦٣ ساڵە بەهاییە بە تۆمەتی شوێنکەوتنی ئایینی بەهاییەوە، پێشووتریش لە دەیەی ٦٠ و ٧٠دا دەستگیر کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە