ڕۆژی یەکشەمە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، "عەلی و کیانا"، منداڵەکانی "نەرگس محەمەدی"، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلیان بە نوێنەرایەتیی لە دایکیان لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئۆسلۆ، پایتەختی وڵاتی نۆرڤێژ وەرگرت.
ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی نۆبێل بە نەرگس محەمەدی لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئەم چالاکە مافی مرۆڤییە بەندکراوە لە پشتیوانیی لە ژنانی بەندکراوی بەهایی و پێشێل کردنی مافەکانی ئەم هاوڵاتیانە، لە زیندانی ئێڤیندا مانی لە خواردن گرتووە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلدا، کورسییەکەی نەرگس محەمەدی لە تەنیشت دوو منداڵەکەیەوە لەم ڕێوڕەسمەدا بەتاڵ کرابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی داوەرەکان، نەرگس محەمەدی خەڵاتی ئاشتیی نوبێلی لە بەر خەبات و تێکۆشانی لەگەڵ سەرکوتی ژنان لە ئێران و بەرەودان بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بۆ مرۆڤەکان، وەردەگرێت.
"برێت ڕایت ئەندرسۆن"، سەرۆکی کومیەتی نۆبێل، لە وتاری دەسپێکی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلدا وتی، نەرگس محەمەدی بەرگریی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی و هەموو خەڵکی وڵاتەکەی کردووە.
ئەو هەروەها زیادی کرد کە کومیتەی نۆبێل ئەم خەڵاتەی بە هۆی خەباتی بوێرانەی نەرگس موحەمەدی لەگەڵ سەرکوتی ژنان لە ئێران و تێکۆشان لە پێناو ئازادیدا پێ بەخشیوە.
لە ڕێوڕەسمەکەی ئەمڕۆدا بنەماڵەی پاشایەتیی نۆرڤێژ و هەورەها سیما ناسراوە هونەرییەکانی ئێران لەوانە "موژگان شەجەریان"، و "گولشیفتە فەراهانی"یش ئامادەن.
لە کاتی ئەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی نەرگس محەمەدی لە لایەن منداڵەکانییەوە خوێندرایەوە و تێیدا وتی: "لە مێژ ساڵە پرسی ئێمە بۆتە مانەوە و ژیان، ئێمە لە هەوڵی مانەوەداین." ئەم چالاکە مافی مرۆڤییە بەندکراوە لە پەیامەکەیدا وتی کۆماری ئیسلامی بە هیچ جۆرێک مەشرووعیەت و ڕەوایەتیی نییە لە لایەن خەڵکەوە پشتیوانی ناکرێت. بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بنەڕەتەکەی هەوڵی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ جێخستن و ڕێخستنی هێزە جەماوەری و خەڵکییەکانە.
بە گوتەی نەرگس محەمەدی، پشتیوانیی ڕای گشتیی کۆمەڵگای جیهانی لە خەباتەکەی ئێمە، دەورێکی گرینگی دەبێت لە سەرکەوتنیدا. پشتیوانیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، مافە مرۆڤییەکان و میدیا نێونەتەوەییەکان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" گرینگ و مانادارە.
نەرگس محەمەدی لە پەیامەکەی خۆیدا سەرباری وتنی ئەمەی کە حکوومەتی ئێران لەگەڵ سەرکوت، ئێعدام، کوشتار و زیندان وڵامی خەڵکی داوەتەوە، دەڵێت حکوومەت هیچ بوارێکی لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی بە کاروەیی نەهێشتۆتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە