بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە ژنێکی گەنج بە ناوی ڕۆئیا (نووران) ئەمینی شەوی هەینی ۱۷ی سەرماوەزی ۱٤۰۲، لە لایەن خەزوورەیەوە بە تەقەی فیشەک کوژرا.
پەردیس ڕەبێعی چالاکی مافی ژنان لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی وێنەی ئەم ژنە گەنجەوە نووسیویەتی ئەم ژنە گەنجە کە بنەماڵەی بە "نووران" ناویان دەبرد لە گوندی "کوڕانە"ی سەر بە ناوچەی سروی ورمێ نیشتەجێ بووە و بە سەروڕوو خۆشی ناسراو بوو.
بەپێی ئەوەی خاتوو ڕەبێعی نووسیویەتی ڕۆئیا ئەمینی دایکی دوو منداڵی ساوا "لە شەوی ساڵیادی هاوسەرگیریەکەیدا لە حاڵێکدا هاوسەرەکەی بۆ ئامادە کردنی کەلوپەلی ساڵوەگەڕەکەیان کە بڕیار بوو ئەو شەوە بەڕێوە بچیت چبووە دەرەوە، دوابەداوی نێوەندگیریی شەڕی نیوان دایک و باوکی هاوسەرەکەی بە سێ فیشەک کرایە ئامانج و گیانی لەدەست داوە."
پەردیس ڕەبێعی لە زمانی یەکێک لە نزیکانی ئەم ژنە گەنجەوە نووسیویەتی "دایک و باوکی هاوسەری ڕوئیا ئەمینی بە هۆی کێشە و ناکۆکی خێزانییەوە شەڕ لە نێوانیاندا ڕووی داوە و خەزووری ڕوئیا دەستی داوتە چەکەکەی و تەقەی کردووە."
ڕوئیا (نووران) ئەمینی تەمەن ٢٤ ساڵان، خاوەن کچێکی تەمەن سێ ساڵان خەڵکی گوندی "هەنگەوەران"ی سەر بە ناوچەی سروی ورمێیە.
نامش نوران بود. ۲۴ ساله و صاحب یک فرزند. نوران درست در روز سالگرد ازدواجش به دست پدرشوهرش، «سرباز بدوزاده» به قتل رسید. آنهم درست زمانی که قصد داشت با میانجیگری به مشاجرهی بین پدرشوهر و مادرشوهرش خاتمه دهد.
— پری (@pardis_rabiee) December 10, 2023
“اهالی روستا، هر کسی که نوران را میشناخت میدانستند که چقدر مهربان و pic.twitter.com/or1Z44TeTZ
سەرباز بەدوزاده تۆمەتباری ئەم کوشتنە و خەزووری ئەم ژنە گەنجە پێشینەی تووندوتیژی جەستەیی و تێکهەڵچوونی لەگەڵ دانیشتواندا هەبووە و ماوەیەک لەمەوبەر کە هاوسەرکەی دابووە بەر لێدان و کوتان تەقەی لە ماڵی ئەو کەسە کردبوو کە هاوسەرەکەی داڵدە دابوو.
ژمارەی ئەو ژنانەی کە ساڵانە لە شوێنە جیاوازەکانی ئێراندا بە هۆکارگەلی ناڕوونی وەک "کێشە و ناکۆکی خێزانی" لە لایەن پیاوانی بنەماڵەی خۆیانەوە دەکوژرێن دیار نییە.
ئەم کوشتنانە بە گشتی بە بیانوی پاراستنی شەرەف و کەرامەتی پیاوان ئەنجام دەدرێن، بەڵام زۆرجار باسی ناو و وێنەی بکوژەکە یان بکوژەکان ناکرێت.
کوژرانی ژنان بە هۆکارگەلی ناڕوون لە لایەن پیاوانی بنەماڵەوە بە تایبەت باوک، برا و هاوسەر بە گشتیی بە هۆی ناکارامەیی یاسای سزادان لەم بوارەدا لێکەوتەی ئەوتۆی نابێت بۆ پیاوان.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و میدیا فەرمییەکان لە ژێر ناوی "ناکۆکی خێزانیی" لە سەر ڕۆڵی هەڵاواردنی ڕەگەزیی بە دژی ژنان و ئاسایی کردنەوەی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ژینگەی بنەماڵە و ماڵدا سەرپۆش دادەنێن.
لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی ئێعتماد ڕۆژی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ بڵاوی کردەوە لانیکەم ٩ ژن لە لایەن پیاوانی بنەماڵەکەیان لە شارەکانی "ئومیدییە، بابێل، ئەنزەلی، زابۆل و شیراز" کوژراون.
پێشتر ئێرانوایەر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای پاییزی ١٤٠٢دا، لانیکەم ٢٠ ژن بە دەستی هاوسەر باوک، برا یان پیاوانی دیکەی خزم و ناسیاوەکانیانەوە، کوژراون. ئەم ئامارانە دەگمەنە و تایبەت بەو کەسانەیە کە بە شێوەی جیاواز ناسنامەکانیان لە لایەن چالاکانی مافی ژنان و میدیاکانەوە لە ئێران ئاشکرا کراوە.
هەروەها ڕۆژنامەی شەرق چاپی تاران چوارشەمە ١٤ی پووشپەڕ لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکان ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ تا کۆتایی جۆزەردانی ١٤٠٢ لانیکەم ١٦٥ ژن لە ئێران لە لایەن یەکێک لە پیاوانی بنەماڵەکەیانەوە کوژراون کە ٤١ بابەتی لە دەروبەری پایتەختدا ڕووی دابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەم "٢٧ ژن" لە لایەن هاوسەر یان باوکیانەوە کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە