close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پەیوەست‌بوونی مەهوەش عەدالەتی و سپیدە کەشاوەرز بە مانگرتنی سێ ژنی بەندکراو

۲۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"مەهوەش عەدالەتی" و "سپیدە کەشاوەرز"، دوو زیندانی بەهایی لە ڕۆژی یەکشەمە ١٩ی سەرماوەز، پەیوەست بوون بە مانگرتن لە خواردنی "مەهوەش سابت"، "فەریبا کەمال‌ئابادی" و "نەرگس محەمەدی" سێ بەندکراویی دیکەی زیندانی ئێڤین.

نەرگس محەمەدی، فەریبا کەمال‌ئابادی و مەهوەش سابت، لە ڕۆژی شەمە ١٨ی سەرماوەز، هاوکات لەگەڵ ڕێ‌وڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بە نەرگس محەمەدی، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بۆچوونی تێکدەرانەی حکوومەت، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ واتە لە ڕۆژانی ١٨، ١٩ و ٢٠ی سەرماوەز مانیان لە خواردن گرت. 

فەریبا کەمال‌ئابادی و مەهوەش سابت بەر لە مانگرتنەکەیان لە نامەیەک‌دا نووسیان کە لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٨٧دا لە دۆخێک‌دا کە ٧ کەس لە ئەندامانی "یارانی ئێران" بۆ ماوی چەندین مانگ لە ژوورەکانی بەندیی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین‌دا بوون، نامەیەک بە واژۆی "دەری نەجەف‌ئابادی"، داواکاریی گشتی ئێران بە دەستیان گەیشت. ناوەڕۆکی نامەکە ئەمە بوو کە ئەگەر کۆمەڵگەی بەهایی گرووپی یارانی ئێران و ئەو گرووپە بچووکانەی کە لە شار و گوندەکان‌دا سەرقاڵی کاروباری ئایینی و کۆمەڵایەتی بەهاییەکانن، دابخەن، حکوومەت هەموو مافێکی هاوڵاتیی بوونیان کە تا ئەو کاتە لێیان زەوت کرا بۆیان دەگەڕێنێتەوە. 

ئەم دوو زیندانییە بەهاییە لە درێژەدا دەنووسن: "ئێمە دوو کەس لەو گرووپەین، بۆ دەربڕینی نیازپاکی میکانیزمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی بەهایی داخرا. بەڵام حکوومەت تا ئەمڕۆ کە پازدە ساڵی بە سەردا تێپەڕیوە نەک تەنیا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەرکوت و گوشارەکانی بەرین‌تر کردۆتەوە و بە گشتی ئەمنییەتی لە هاوڵاتییە بەهاییەکانی خۆی گرتۆتەوە."

فەریبا کەمال‌ئابادی و مەهوەش سابت، لە دەهەمین ساڵی زیندانی بوون‌دا لە زیندانی ئێڤین بە سەر دەبەن. هەروەها مەهوەش عەدالەتی و سپیدە کەشاوەرز، هەر یەکیان ساڵێک دەبێت لە زیندانی ئێڤین‌دا بە سەر دەبەن. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

نامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕێگریی لە سەفەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی...

۲۰ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
نامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕێگریی لە سەفەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ دەرەوەی وڵات