"نەرگس محەمەدی" براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل کە لە زیندانی ئێڤیندا بەسەر دەبات لە پەیامێکدا بۆ باوک و دایکی ژینا (مەهسا) ئەمینی، بە ئاماژە کردن بە ڕێگریی کردنیان بۆ چوونە دەرەوەی وڵات، نووسینی: "حەساری ستەمکاریی، دەنگی ئێمە کاریگەرتر و بەهێزتر دەکات."
خاتوو محەمەدی لە زیندانەوە نووسیویەتی: "ڕژیمی ناڕەوای کۆماری ئیسلامی پێی وایە بە ڕێگریی لێ کردنتان بۆ ئامادە بوون لە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان، دەردی بێ دەرمانی دۆشداماویی و ترسەکەی خۆی چارەسەر دەکات، لە حاڵێکدا جیهان شایەتە کە ناوی ژینا_مەهسای ئێران، لە کۆڵان و شەقامەکانی سەرتاسەری جیهاندا، دەنگی داوەتەوە."
ئەم زیندانییە سیاسەییە ناسراوە لە درێژەدا وتوویەتی: "پەرژینی دیوارەکان و سنوورەکان توانایی وەستانەوەیان لە بەرامبەر شەپۆلیی بەرفراوانی ئازادیخوازی، یەکسانیخوازی و دێموکراسیخوازیی خەڵکی ئێراندا نییە. ئەم حەسارانە دەنگی ئێمە کاریگەرتر و بەهێزتر دەکات."
پێشتر ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا مەهسا ئەمینی ڕایگەیاندبوو لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مافی مافی مرۆڤی ساخاروڤی یەکێتیی ئەورووپا بە نیازی سەفەرکردن بوون بۆ دەرەوەی وڵات کە ڕێگریان لێ کراوە.
بە وتەی بەڕێز ئەمینی، لە دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزەرەکەیدا سەرادنی داواکاریی گشتیان کردووە، بەرپرسی ئۆفیسی جێگریی داواکاریی گشتیی پێیانی وتووە بنەماڵەکەی ئەو "لە سەر داوای زابت، واتە وەزارەتی ئیتلاعات" چوونە دەروەی وڵاتیان لێ قەدەغە کراوە و جێگریی داواکاریی گشتیی ڕەتی کردۆتەوە چاویی پێیان بکەوێت.
لە کۆتایی مانگی ڕەزبەردا ڕاگەیەندرا کە پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتی مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەرووپا دەبەخشێتە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ڕۆژی سێشەمە، ٢١ی سەرماوەز پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمی کە توانی بێتە دەرەوە لە ئێران لەگەڵ ئەفسوون نەجەفی خوشکی حەدیث نەجەفی، یەکێک لە گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و مێرسێدە شاهینکار کە چاوی زیانیی پێ گەیشتووە بە ئامادە بوون لە پەرلەمانی ئەرووپادا خەڵاتی ساخارۆڤیان وەرگرت.
ڕۆبێرتۆ مێتسولا سەرۆکی پەرلەمانی ئەرووپا لە لێدوانەکانیدا لە ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکە، بەرامبەر ڕێگریی کردنی کۆماری ئیسلامی بۆ هاتنە دەروەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی کچەکەیان ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی ئەم شتێکە کە خەڵکی ئێران ڕۆژانە لەگەڵیدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
هەروەها خاتوو محەمەدی نووسیویەتی: "لە ڕۆژیی هەتا هەتایی بوونەوەی مەهسای ئازیزم، لە سەرهەڵدانەوەی هە شەپۆلێک لە خۆڕاگریی و خەبات و دەنگدانەوەی بەهێزی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناوی مەهسا_ژینا لە قووڵایی دەروونمەوە دێتە دەرەوە، هەڵدەقوڵێت و هیوا و ورە دەبەخشێتە دەرووونمەوە. ناوی مەهسا_ژینا لە مێژووی خەباتی بەردەوام و بوێرانەی خەڵکی ئێران بە دژی ستەمی ئایینی کۆماری ئیسلامی هەتا هەتایی بوویەوە. ئەمە هەمووی چیرۆکەکە نییە. ناوی ئەو بڵێسەی هیوا و هاندەری خۆڕاگریی و خەبات و ئیلهام بووە بۆ ئێمە."
ژینا (مەهسا) ئەمینی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی سەقز ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١، لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد چووە کۆماوە، و پاش سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەسرا گیانی لە دەست دا. و هەواڵی گیان لە دەست دانەکەی بۆ دەستپێکی شەپۆلی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران. بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرەڕای بەرفراوانیی و پشتیوانی چین و توێژە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگا، بە تووندی لە لایەن حکوومەتەوە سەرکوت کرا. سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەو ناڕەزایەتیانەدا کوژران و بە هزاران کەس لە ناڕازیان دەستگیر و کەوتنە بە ئەشکەنجەی تووندی هیزە ئەمنییەتییەکانەوە، تا ئێستا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە