close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە کۆڵبەران لە هەردوو دیوی سنوور

۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە کۆڵبەران لە هەردوو دیوی سنوور

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کۆڵبەر نیوز، لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوودا توندوتیژی هێزەکانی سنوور پارێز لە برامبەر کۆلبەران، لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە. ئەم توندوتیژییە بووەتە هۆی زیادبوونی بێوێنەی ژمارەی کوژراو و برینداربووان لە کۆلباراندا.

لە هەمان کاتدا، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق "حەرس ئەلحدود" بە هەماهەنگییەکی مانادار لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران، گوشارەکانی بۆ سەر کۆڵبەران لە هەردوو دیوی سنوورە ساختەکانی کوردستان زیاد کردووە. لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، چەندین ڕاپۆرت لەسەر لێدان و سوکایەتیکردن بە کۆڵبەران لەلایان هێزەکانی حەرس ئەلحدود بڵاوکراونەتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە، دەبینین کەلوپەلی کۆڵبەرێک لەلایان پاسەوانانی سنوورەوە دەستی بەسەر دادەگیرێ. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو هێزانە بە ئاشکرا هەڕەشە لە کۆلباران دەکات کە ئەگەر ئەم کارە دووبارە بکەنەوە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لێدەکرێت.

بە گوتەی کۆڵبەر نیوز خەڵکی کوردستان، لە سایەی هەلومەرجی سەختی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کە لەلایان حکومەتی ناوەندی ئێران و عێراقەوە بەسەریاندا سەپێنراوە، لەگەڵ جۆرێک چەوساندنەوەی ئاڵۆز ڕوبەڕو بونەتەوە. لێکەوتەی ئەم چەوساندنەوە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم هەرێمە بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لەو دیاردە کوشندەیە کردووە کە پێی دەوترێت کۆڵبەری.

بەڵام وەک ئەوەی دیارە ئەم مەینەتی و سەختییە بە تەنها بەس نەبووبێت کە ئێستا شایەتی هاودەستی ئاشکرای حکومەتە ناوەندەکان لە هەردوو دیوی سنوورەکانی کوردستان بە ئامانجی کوشتن و لەناوبردنی سیستماتیکی ئەو خەڵکە دەبین.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ

۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ