بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعید سەلووسی" خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار، لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی پیرانشار ون بوو.
پاش دوو ڕۆژ گەڕان لەلایەن خەڵکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی "سەعید سەلووسی" لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی ئەم شارە دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٣ ساڵە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە