مەتین یەزدانی، فروغ سەمیعنیا، یاسەمین حەشدەری، جلوە جەواهری، زەهرا دادڕەس، زۆهرە دادڕەس، نگین ڕەزایی، شیوا شاهسیا، ئازاد چاوۆشیان، سارا جەهانی و هومەن تاهیری بە کۆی گشتی، زیاتر لە ٦٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
مستەفا نیلی، پارێزەری فروغ سەمیعنیا و جلوە جەواهری سێ پارێزەری دۆسیەی ئەو زیندانیانە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣بە تۆڕی شەرقی ڕاگەیاندووە کە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕەشت ئەم ١١ چالاکڤانەی بواری ژنانی، بە زیاتر لە ٦٠ ساڵ زیندانی سزا داوە.
نیلی دەشڵێت کە دادگای لێکۆڵینەوەی دۆسیەی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و حوکمی سزادانی ئەم چالاکڤانانە، ڕۆژی چووارشەممە ڕاگەیەندراوە.
ئەو پارێزەرە سەبارەت بە حوکمی دەرچوو بۆ پارێزوانەکانی دەشڵێت: «فروغ سەمیعنیا بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە گرووپی نایاسایی" سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی، بەسەردا سەپێندرا. ئەم پارێزەرە ڕایگەیاند کە جلوە جەواهری بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" سزای ١ ساڵ زیندانی، بەسەردا سەپێنراوە».
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی تۆڕی شەرق، پارێزەرانی دیکەی ئەم دۆسیەیە ڕایانگەیاندووە کە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕەشت زۆهرە دادڕەس، چالاکی مافی ژنانی بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپێکی نایاسایی" سزای ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای ٣ ساڵ و ٦مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی، بەسەردا سەپێنراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سارا جەهانی، مەتین یەزدانی، یاسەمین حەشدەری، شیوا شاهسیا، نگین ڕەزایی، زەهرا دادڕەس و ئازاد چاوۆشیان هەریەکەیان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە گرووپی نایاسایی" سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی، بەسەریان سەپێندراوە.
ئەم دادگایە هەروەها هومەن تاهیری بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بە سزای ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کردووە. مستەفا نیلی هەروەها بیری خستۆتەوە کە "بەپێی بڕیاری دادگا، تووندترین شێوازی سزاکان بۆ تۆمەتبارەکانی ئەم دۆسیەیە جێبەجێ دەکرێت. ئەم ١١ چالاکە مەدەنییە، لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە شارەکانی ڕەشت، فومەن، ئەنزەلی و لاهیجان دەستبەسەر کرابوون و نزیکەی دوو مانگ دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە