لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت لەسەر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر کارگێڕانی مزگەوتی مەکی زاهیدان، بۆ ڕێگریکردن لە چوونی میوانانی نەورۆزی بۆ ئەم شوێنە بڵاوکراوەتەوە.
کەناڵی تێلێگرامی "حاڵ وەش" کە هەواڵی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران بڵاودەکاتەوە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بڵاویکردەوە کە دوای "ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی نەورۆزی لە تەواوی ناوچەکانی ئێران" بۆ سەردانی مزگەوتی مەکی و دیدار لەگەڵ "مەولەوی ئەبدولحەمید" پێشنوێژی ئەهلی سوننەتی ئەم شارە، "کەسانێکی ماتۆڕسەوار بە جلوبەرگی ئاساییەوە، هەوڵی دزین و گرتنی مۆبایلی میوانەکانیان داوە".
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندبوو: "ڕۆژی یەکشەممە، پەنجەرەی نزیکەی ١٥ ئۆتۆمبێلی میوانانی نەورۆزی لەلایان کەسانێک بە جلوبەرگی ئاساییەوە شکێنراون و سێ ئۆتۆمبێلیش دزراون".
هەر لەو پێوەندییەدا کوڕی مەولەوی ئەبدولحەمید، ڕەخنەی لە گوشاری ئەمنییەتی بۆ ڕێگریکردن لە چوونی "میوانانی نەورۆزی" بۆ ناو مزگەوتی مەکی، گرت.
مەولەوی محەممەد تەیب،لە ستۆرییەکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، ڕوو بە دامەزراوە ئەمنییەتێکان نووسیویەتی: "چۆن و بە چ فەرمانێک داوامان لێدەکەن نەهێڵین میوانەکان بچنە ناو مزگەوتی مەکی".
ناوبراو لە درێژەدا ئەم کارەی بە "دژی شەریعەت و فێرکارییە ئایینییەکان" نابرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە