شۆڕش شوکری خەڵکی سەوڵاوا و ئەبووبەکر ماخوزی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانەوە گیانیان لە دەستدا و لانی کەم ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی "ئەبووبەکر ماخوزی" لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە کەوتۆتە خوار و گیانی لە دەستدا.
هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی شۆڕش شوکری لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ژالانەی ئەو شارە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ گیانی لە دەستدا.
دوو کۆڵبەری دیکەش کە خەڵکی شاری بانە بوون بە سەختی بریندار بوون و بە فریاکەوتنی خێرای ئاسمانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای سنە گواسترانەوە.
هەروەها، لە سنووری نەوسوودیش لانی کەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون و بە فریاکەوتنی خێرای ئاسمانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای کرماشان گواستراونەوە کە بارودۆخی تەندروستی یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناجێگیرە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە