جێگری پۆلیسی ڕێگاوبانی ئێران دەڵێت کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە، لانیکەم ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دەشڵێت کە هەر لەو ماوەیەدا ١٦ هەزار و ٥٨٣ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوونە.
بەو پێیە لە دە ڕۆژی یەکەمی نەورۆزدا لانیکەم ڕۆژانە ٦٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارانە لە کاتێکدان کە مێهرداد بەزرپاش، وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە ڕۆژی ٤ی خاکەلێوەبانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە هەندێک پارێزگا کەمبووەتەوە بە ڕێژەی ٤٥ لەسەد بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە.
لە هەمان کاتدا تەیمور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاهوەر، ڕۆژی ٩ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە ئەگەری سەپاندنی غەرامەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتووەوە هەیە و لەو بووارەوە وتی: «غەرامەی بە خێرایی هاژۆین لە نێوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار تمەن.»
کەمال هادیانفەر، بەرپرسی پێشووی پۆلیسی هاتووچۆش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە ڕێژەی جەریمەی هاتووچۆ پێنج بەرامبەر بەرز بکرێتەوە.
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران "سەرنجنەدان و نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل" بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی ڕێگاوبان لە ئێران دەزانن.
به ڵام شارهزایان ئهم بابهته ڕهت دهکهنهوه و خراپی جادهکان هه ڕوهها خراپی کوالیتی ئۆتۆمبێلەکانی بهڕههمهێنراو لە ئێران به هۆکاری سهڕهکیی ڕووداوهکانی هاتووچۆ و بهڕزی زیانە مرۆییەکان دادەنێن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە