بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٠ی خاکەلێوە لە شەقامەکانی دەوروپشتی مزگەوتی مەکی هێزی سەربازی جێگیرکراون و کەشی ئەمنییەتی لە ئارادایە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی حاڵوەش، کە هەواڵی پەیوەندیدار بە سیستان و بەلوچستان بڵاودەکاتەوە، سەرەرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسیویەتی: «هێزە سەربازییەکان لە دەورەپشتی مزگەوتی مەکی و شەقامەکانی نزیکی جێگیرکراون و بە دانانی خاڵی پشکنین، هاتووچۆی نوێژکەرەکان کۆنترۆڵ دەکەن».
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هەلیکۆپتەری سەربازی بە شێوەیەکی بەردەوام بەسەر ئاسمانی شاری سەراواندا دەسوڕێنەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی زۆر سەبارەت بەوە بڵاوبووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان کردووە لە چوونی گەشتیارانی نەورۆزی بۆ مزگەوتی مەکی.
هەر لەو پەیوەندییەشدا کوڕی مەولەوی عەبدولحەمید، ڕەخنەی لە گوشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر گەشتیارانی نەورۆزی گرتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە