ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، هێرشێکی سایبێری کرایە سەر چەند ماڵپەڕێکی سەربە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران.
وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، وێنە و ڤیدیۆی "مەسعود ڕەجەوی" و "مەریەم ڕەجەوی"، ڕێبەرانی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق و دروشمی دژ بە "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی ئەو ماڵپەڕانەدا دانراوە.
ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەو هێرشە سایبێرییە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراوە.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" ڕایگەیاندووە، پاش پەخشی وێنە و ڤیدیۆیە ڕێبەرانی موجاهدینی خەلق پەیوەندییان بە چەند بەرپرسی جیاوازی وەزارتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە کردووە، بەڵام کەس وەڵامی نەداونەتەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا ماڵپەڕی "تەلەڤیبیۆن"، میدیای ئینتێرنێتیی تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی و چەندین کەناڵی تەلەڤیزیۆنی لە ئێران هەر بەو شێوە هەک کرابوون.
گروپی سایبێریی "دادپەروەری عەلی" لەم دواییانەدا پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤیبیۆنی هەک کردبوو و دروشمی لەدژی عەلی خامەنەیی بڵاوکردبووەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە