لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژیلا هووژەبری، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە.
بەپێی ڕاپۆڕتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە سیاسییەی خەڵکی مەریوان لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا. ئەم ژنەچالاکە دوای مانگێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوێزرایەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، بەڵام بۆ ماوەی چەند مانگێک و بە ڕۆژدا بۆ لێپرسینەوە دەبرایە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.
ژیلا هووژەبری دوای چەند مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرا.
ئەم چالاکە سیاسییە لە بەفرانباری ١٤٠١دا، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکانەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا"، "بانگەشەی دژ بە حکومەت" و "سەرپێچیکردن لە فەرمانی هێزە دەوڵەتییەکان" بە گشتی سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی (یاسای کۆکردنەوەی سزاکان) بەرزترین سزاکە واتە ٥ ساڵ بەندکران دەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای تۆمارکردنی داوای قبووڵکردنی سزاکە و بەپێی یاسا، کۆی حوکمەکە گۆڕدرا بۆ ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران.
ژیلا هووژەبری لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم سزایە ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە.
زەبر و زۆری کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنانی ئێران لە کاتێکدایە کە پارلەمانی یەکێتی ئەورووپا خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆفی پێشکەشی مەهینا ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی شۆڕشگەریی ژن، ژیان، ئازادی کرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە