"مورتەزا پەروینجودا" چالاکی مەدەنی ئازەربایجانی کە زیندانی ئەوینی تاران لە زیندان دایە، بە نیشانەی ناڕەزاییەتی بەرامبەر به بەردەوامی دەستبەسەری و دەستپێڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکی پێویست و هەروەها بەردەوامی لێپێچینەوەکان و زەبر و گوشار بۆ قەبوڵکردنی تۆمەتی هەڵبەستراو، مانی لە خوواردن گرت.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە "ئێران وایەر"، مورتەزا پەروینجودا کە ڕۆژی ۱۷ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ لەلایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەیدا لە ئەردەبیل دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەوینی تاران، ڕۆژی ۴ی ڕەشەممە لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی گوتوویەتی کە تۆمەتی "کۆبوونەوە و دەستبەیەکی کردن بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی دژی ئاسایشی نیشتمانی" خراوەتە پاڵ.
ئەم چالاکە مەدەنییە تورکە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی لە خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست، نەخۆشی دیسکی فەقەراتی خراپتر بووە.
مورتەزا پەروینجودا هەروەها گوتوویەتی کە بەرپرسانی دۆسیەکەی گوشاری دەخەنە سەر بۆ ئەوەی تۆمەتگەلێک قەبوڵ بکات کە ئەنجامی نەداون. هەر بۆیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو هەولانە لە ڕۆژی شەممە ۵ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ مان لە خواردن دەگرێت.
مورتەزا پەروینجودا، خەتنووس، ئەکتەر و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی ئەردەبیلە.
دەستگیرکردنی ئەو هاوکار بوو لەگەڵ شەپۆلی دووەمی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی چالاکانی مەدەنی ئازەربایجان، کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا دەستیپێکرد.
لە شەپۆلی یەکەمی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ئازەربایجانیدا "ئارمیتا پاویر"، "ڕۆیا زاکەری"، "مۆرتێزا نورمحەمەدی"، "داوود شیری"، "عەلی بابایی"، "ئەمیر حۆسەینئاقایی"، "محەمەدڕەزا مۆوەحێد"، "ئازار ئیبراهیمزادە"، "جەواد سودبەر" ، "مێهرداد قادری"، "حوسێن ئازادی"، "ئیبراهیم عەوەززادە"، "سابیر حوسێنزادە"، "ناسر ڕەزمجۆ"، "ئایەت (یوروش) مێهرعەلی بیگلۆ"، "حەمید یەگانەپوور"، "ئیبراهیم ڕەشیدی" و... .. لە شارەکانی تاران، تەورێز ، ئەردەبیل، سوفیان، گرێگەر و مێشگینشار دەستبەسەر کران.
ژمارەیەک لەو کەسانە لە ئێستادا ئازاد کراون، بەڵام ئایەت مێهرعەلی بیگلۆ و ئیبراهیم ڕەشیدی هێشتا لە زیندانی تەورێز و مێشگینشەهر دەستبەسەرن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە