"ئەسغەر نیکوکار" بە هۆی ژەنینی ئامێری تار لەسەر گۆڕی گیان بەختکردووانی بزوتنەوەی ئازادیخوازانی ژینا مەهسا ئەمینی، نیکا شاکەرەمی، کیان پیرفەلەک، یەڵدا ئاغافەزڵی، محەممەد حوسێنی و ژمارەیەکی دیکە لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، دەستبەسەر کرابوو.
نیکوکار بە تۆمەتی ژەنینی مۆسیقا لە ماتەمینی خەڵکی ئێراندا، سزای پێنج ساڵ زیندانی، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات و دوو ساڵ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی فەزای ئەلیکترۆنی بەسەردا سەپێنرا. ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی عادل ئابادی شیراز، گواسترایەوە.
ئەسغەر نیکوکار لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٨ لە شاری دیشموک لە دایکبووە کە دەکەوێتە نێوان سێ پارێزگای کەهگیلویەوبویەرئەحمەد، خوزستان و چووارمەحاڵیبەختیاری. ئەو ناوچەیەی کە لێی لەدایک بووە بە شاری "دایکانی دڵسووتاویش" ناسراوە.
ناوچەی دیشموک زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی و هەژاری و بێهیوایی تێدایە و ئەسغەر نیکوکار وەک سەدان گەنجی دیکە کۆچی کردووە بۆ شارە گەورەکان و بۆ ماوەی دە ساڵ لە وانەکانی زانکۆ و مۆسیقا وەکو تار و سێ تار و کەمانچە لە شیراز، بەشداری کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە