close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

سوپای عێراق لە کەرکووک چالاکێکی کوردی کاکەیی دەستگیردەکات

۲ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
سوپای عێراق لە کەرکووک چالاکێکی کوردی کاکەیی دەستگیردەکات

شەوی ڕابردوو شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، "ڕەجەب کاکەیی" کە یەکێکە لە چالاکە هەرە دیارەکانی کەمینەی ئاینیی یارسان لە شارۆچکەی داقوقی سەربە کەرکووک دەستبەسەرکرا.

بەپێی هەواڵێکی "باس‌نیوز"، ڕەجەب کاکەیی، سەرۆکی ڕێکخراوی "میسرا" بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیریی ئاینی یارسان لە شارۆچکەی داقوق بەتۆمەتی "ناوزڕاندن" لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە دەستبەسەرکراوە.

"لویس فەندی"، قایمقامی داقوق لە لێدوانێکدا بۆ باس ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە و وتوویەتی کە ڕەجەب کاکەیی ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داقوق دەستبەسەرە.

ڕەجەب کاکەییش بە ئاژانسە وتووە، وابڕیارە ئەمڕۆ ببرێتە دادگا و بە کەفالەت ئازادبکرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی میسرا هەروەها زیادیکردووە، کە بابەتەکە لەسەر پرسی ئازادیی ڕادەربڕینە.

 

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.