close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

وریشە مورادی تۆمەتی "بەغی"ی ڕووبەڕوو کرایەوە

۱۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وەریشە مورادی
وەریشە مورادی

وریشە مورادی، چالاکی بوواری مافی ژنان و ئەندامی کەژار، کە لە ٦ مانگ لەمەوپێشەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، لە لایەن لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی تارانەوە تۆمەتی "بەغی"ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست ئەگەری سەپاندنی "سزای قورس" بەسەر ئەم زیندانییە سیاسییەدا.

بەپێی ڕاپۆڕتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وریشە مورادی لەم حەفتانەی دواییدا دوو جار بردراوەتە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی تاران و تۆمەتی "بەغی" لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) ڕووبەڕووی کراوەتەوە. دوای دەرکردنی سزانامەیش لە لایەن داواکاری گشتییەوە، ئێستا دۆسیەکە نێردراوەتە بەردەم لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی.

قازی سەڵەواتی یەکێکە لە بەدناوترین دادوەرەکانی ئێران و چالاکانی سیاسی پێی دەڵێن "قازی مەرگ".

"بەغی" بە واتای "بەرهەڵەستکاریی چەکداری لە هەمبەر حکومەتی ئیسلامیدا" لە ڕیزی تۆمەتە سیاسی-ئەمنییەکانە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کە بەپێی مادەکانی ٢٨٨ و ٢٨٧ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سزا دیاریکراوەکەی دەشێت لە بەندکرانەوە هەتا لەسێدارەدان بگرێتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە پێنج مانگی سەرەتای دەستبەسەرکردندا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خرابووە ژێر زەخت و گوشارەوە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوەی دادسەرا لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کرابوو و تەنها دوای دەرکردنی سزانامەکە توانیویەتی پێوەندی بە پارێزەرەوە بکات.

وریشە مورادی ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ دوای ڕاپەڕاندنی ئەرکە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی لە شاری کرماشاندا و لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە دەروازەی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرا. ئەم ئەندامەی کەژار لە ٢٠ ڕۆژی سەرەتادا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بوو و پاشان ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینی تاران کرا و لە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباردا (٢٦ی دیسامبەری ٢٠٢٣) دوای ٥ مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە.

"کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" (کژار) ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەم ئەندامەی خۆیی لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیی "سیاسی و ڕێکخستنی ژنان" لە کوردستاندا ڕاگەیاندبوو و داوای لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کردبوو لە ئاست "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" و "سیناریۆسازیی دامودەزگا ئەمنییەکان"دا دژ بەم چالاکە سیاسییە بێدەنگ نەبن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

بانکی ناوەندی عێراق ئیزنی کارکردی بانکی میللی ئێرانی هەڵپەسارد

۱۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانکی ناوەندی عێراق ئیزنی کارکردی بانکی میللی ئێرانی هەڵپەسارد