پەخشان عەزیزی، چالاکڤانی سیاسی کورد و زیندانیی سیاسیی پێشوو، دوای ٦ مانگ دەستبەسەربوون، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا" لە لایەن لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنیەتی ئێڤینی تارانەوە لێپرسینەوەی لێ کرا و تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەنرا.
بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم حەفتانەی دواییدا کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی پەخشان عەزیزی لە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنیەتی ئەوینی تاران بەڕێوەچووە و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا"، سزانامە بۆ دۆسیەکە نووسراوە و بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری.
بەپێی ڕاپۆڕتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، پەخشان عەزیزی ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەگەڵ چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەیدا لە شاری تاران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین. ئەندامانی بنەماڵەکەی دوای چەند ڕۆژێک لێپرسینەوە ئازاد کران.
ئەم ژنەچالاکە ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە. پەخشان عەزیزی بە درێژایی ماوەی دەستبەسەربوون لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کرابوو و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ و قبووڵکردنی تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا» لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە خرابووە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پەخشان عەزیزی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەشکەنجە و گوشاری لێپرسەوەکاندا بۆ قبووڵکردنی ئەو تۆمەتە و دانپیانان لە بەردەم کامێرای تەلەڤیزیۆندا، چەند ڕۆژێک مانی لە خواردن گرتبوو و وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتەکان، ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و وەرگێڕ لە ناوچەکانی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا کاری کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە