close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

نوشین مێسەباح، سارۆمەندی بەهایی بۆ تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی برایە زیندان

۲۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نوشین مێسباح، شارۆمەندی بەهایی دانیشتووی شاری مەشهەد
نوشین مێسباح، شارۆمەندی بەهایی دانیشتووی شاری مەشهەد

بەپێی زانیارییەکانی ئێران وایە، نوشین مێسباح، شارۆمەندی بەهایی دانیشتووی شاری مەشهەد کە ڕۆژهەڵاتی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان ١٤٠٢ی هەتاوی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ئەو زیندانییەی بەسەری سەپێندراوە، خۆی ڕادەستی زیندانی وەکیل‌ئاباد کرد.

ئەو شارۆمەندە بەهاییە تۆمەتی "ئەندامییەتی لە گروپ و کۆمەڵەکان بە مەبەستی تێکدانی تەناهی وڵاتی" ڕووبەڕوو بووەتەوە و هەر ئەو هۆکارەش ماوەی یک ساڵ سزانی زیندانی‌کردنی بەسەردا سەپێندراوە.

دانیشتنی دادگای نوشین مێسباح لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەد بە سەرۆکایەتی قازی مەنسوری لە مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوەچوو.

دەگوترێت کە قازی، پارێزڤانی‌کردنی پارێزەری ناوبراوی ئەرێ نەکردووە و دادگاه بەبێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە.

بەپێی بڕیاری دادگا، نوشین مێسباح تۆمەتی "ئەندامییەتی لە گروپ و کۆمەڵەکان بە مەبەستی تێکدانی تەناهی وڵاتی" دراوەتە پاڵ و بەو هۆکارە سەرەتا سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. هەروەها بە تۆمەتی "بانگەشە لەدژی کۆماری ئیسلامی" سزای هەشت مانگ زیندانی دیکەشی بۆ بڕایەوە.

بەڵام لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونەوەی خوراسانی ڕەزەوی سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو پەسەند کرد.

دادگا "ڕاهێنانی ژیان، لەوانە خوێندەوارکردن و فێرکاری پاک و خاوێنی" بە مناڵانی گوندە کەم داهاتەکانی خوراسانی لەلایەن نوشین مێسباحەوە، وەک نمونەیەک لە "تاوان" هەژمار کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

هۆشداری دامەزراوەیەکی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری لە سێدارەدانی موجاهید کورکور

۲۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هۆشداری دامەزراوەیەکی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری لە سێدارەدانی موجاهید کورکور