close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

دۆسیەیەکی نوێ بۆ "سۆعدا خەدیرزادە" زیندانی سیاسی کورد تۆمار کرا

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دۆسیەیەکی نوێ بۆ "سۆعدا خەدیرزادە" زیندانی سیاسی کورد تۆمار کرا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، سۆعدا خەدیرزادە زیندانی سیاسی کورد کە پێشتر تۆمەتە سەرەکییەکەی لە دۆسیەی بەشداریکردن لە کووشتندا لەلایان دادگای باڵای وڵات ڕەدکرابووە، ئێستا لەگەڵ دۆسیەیەکی نوێ بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کڕینی چەک" ڕوبەڕو بووەتەوە.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردپا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان دەنووسێت، لە کاتێکدا سۆعدا خەدیرزادە بە تێپەڕکردنی دوو ساڵ و چووار مانگ و ٢٣ ڕۆژ لە ماوەی زیندانی خۆی و ڕەتکردنەوەی تۆمەتی "بەشداریکردن لە کووشتندا" لە لایان دادگای باڵای وڵات، دەبێت مافی مورەخەسی یا ئازادی مەرجداری پێ بدرێت، بەڵام دامەزراوە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن بە تۆمارکردنی دۆسیەیەکی نوێ لە دادگای ئینقلابی میاندواو بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کڕینی چەک" سۆعدا خەدیرزادە لەگەڵ منداڵە بچووکەکەی لە زیندان بهێڵنەوە.

مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢، دادگای باڵای وڵات حوکمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سۆعدا خەدیرزادەی بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کووشتندا" ڕەت کردەوە و بەم پێیە تەنیا دوو ساڵ و یەک ڕۆژ لە حوکمەکەی بە تۆمەتی "بەهەڵاتندانی هاوسەرەکەی" لە دۆسیەی دادگای ئینقلابی مەهاباد ماوەتەوە. هەروەها سۆعدا خەدیرزادە دۆسیەیەکی لە دادگای ئینقلابی پیرانشار بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" هەیە، کە لەسەر بنەمای ئەو دۆسیەیە چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ئەوەی تۆمەتەکەی سۆعدا خەدیرزادە لە دادگای باڵا ڕەتکرایەوە، بنەماڵەی داواکار کە ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعاتن، بۆ ئەوەی سۆعدا خەدیرزادە و کچە بچووکەکەی لە زیندان بمێننەوە، بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەجێ سکاڵایان تۆمار کرد و دۆسیەیەکی نوێیان لە دادگای ئینقلابی میاندواو بۆ کردەوە.

دوای کرانەوەی دۆسیەی نوێ لە دژی سۆعدا خەدیرزادە، یەکەمین دانیشتنی دادگای ئینقلابی میاندواو بە ئامادە بوونی داواکارانی دۆسییەکە، سۆعدا خەدیرزادە و کچە بچووکەکەی بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە کڕینی چەک" لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ بەڕێوەچوو.

کوردپا سەبارەت بە دانیشتنی دادگا بە گێڕانەوەی سەرچاوەکەی خۆی نووسیویەتی؛ دادگا بە بێ ڕێزی و هەڕەشەیەکی زۆر لەلایان بنەماڵەی داواکارەوە بەڕێوەچوو و تەنانەت ئەندامێکی ئەم بنەماڵەیە هەوڵیدا بە شەپ لە کچە بچووکەکەی سۆعدا بدات کە لەلایەن ئەفسەرانی دادگاوە ڕێگری لێکراوە. هەروەها دادوەر لە وەڵامی ناڕەزایەتی پارێزەر بۆ کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ لە دژی ئەم زیندانییە سیاسییە، گوتوویەتی: "دادگای باڵا حوکمەکەی شکاندبێ یان نا ئەم خاتوونە سکاڵای لەسەرە و تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە کڕینی چەک بۆ هاوسەرەکەی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستا سۆعدا خەدیرزادە چاوەڕوانی حوکمی دۆسیەی نوێی دادگای ئینقلابی میاندواو دەکات و چارەنووسیشی بە هۆی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دامودەزگا ئەمنییەکانەوە نادیارە و تا ئێستا لەگەڵ منداڵە بچووکەکەی تەنانەت ڕێگەی ڕۆژێک مورەخەسیان پێ نەدراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

سامان یاسین ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد کرا

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
سامان یاسین ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاباد کرا