close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

لە ڕۆژی ٨ی مارسدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ژنان دەکەن

۱۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ژنان دەکەن و دەڵەن دەبێ "بێ حیجابی بوەستێنین"
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ژنان دەکەن و دەڵەن دەبێ "بێ حیجابی بوەستێنین"

لە کاتێکدا لە زۆرێک لە وڵاتان دەسەڵاتداران پێشوازییان لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان کردووە، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ژنان دەکەن و دەڵەن دەبێ "بێ حیجابی بوەستێنین". هەروەها نوێنەرێکی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی گوتوویە کە لەوە بەدواوە ژنان لە ئەگەری "بێ حیجابی"دا بە سێ ملیۆن تمەن جەریمە دەکرێن.

ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە (٨ی مارس) لە میانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی "ڕێزگرتن لەو کەسانەی ئەمری بە مەعروف و نەهیان لە مونکیر کردووە" ڕایگەیاند کە "پێویستە لە دژی بێ حیجابی بوەستینەوە".

ناوبراو هەروەها گوتیشی کە "دوژمنانی ئێران دەیانهەوێ بە بڕینەوەی پێی حیجاب لە ئێران، کلتور و شوناسی ئێمە تێک بدەن".

 وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکەش پێداگری کرد کە، "ئەمری بە مەعروف" کردەوەیەکی یاساییە و ئەو کەسانەی کێشەیان بۆ دروست بکەن، ئەوە تووشی بێ قانونی بوونە.

ئەو گوتانەی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە ژینا مەهسا ئەمینی، بە بیانووی "بەد پۆشاکی" لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە دەستبەسەر کراو و بۆ گرتووخانەیەک ڕادەگوازرێت و دوواتر لەوێ دەکوژرێت. وەک کاردانەوەیەکیش سەرهەڵدانێکی سەرتانسەری هەموو ئێرانی گرتەوە و ژنان داواکاربوون کە ئازادی هەڵبژاردنی پۆشاکیان هەبێت و ئەوەش یەکێکە لە داوا سەرەکییەکانیان.

هەروەها لە هەمان مەڕاسیمدا، عەزیز جەعفەری، فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و بەرپرسی ئێستای مەڵبەندی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی سپای پاسداران کە هاوکات لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادەبوو، وتی: «ساڵی ڕابردوو زۆرێک لە بەرپرسان و بەشێک لە خەڵکیش ڕەت‌بوونەوە (ئاماژە بە سەرنەکەوتن قوتابیان لە پۆلەکانیان). تەنانەت هەندێک لە باوەڕداران گومانیان لا دروست‌ببوو. دڵنیابن کە ئەم فیتنایە بە زووی چارەسەر دەکرێن.»

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرهەڵدانە جەماوەرییەکان دەڵێن "فیتنە".

لە هەمانکاتدا ئەمیرحسێن بانکی پوور فەرد، نوێنەری ئیسفەهان لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان، وردەکارییەکانی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بەناو "حیجاب و پاکیزەیی" (عفاف و حیجاب) خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەر کەسێک پابەند نەبێت بە ڕەچاوکردنی "حیجاب" ئەوە سێ ملیۆن جەریمە دەکرێت.

ئەم ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم غەرامە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەفسەری پۆلیسەوە ناستێندرێت، بەڵکوو وەک قەرز لەسەر هەژماری بانکی کەسەکە هەڵدەگیرێت.

هەروەها گوتیشی "ئەگەر کەسێک سەرپەرەشتیاری خێزان بێت، دەبێت بڕێک پارەی لە حیسابەکەیدا بمێنێت، ئەوەی تر دەبڕدرێت. ئەگەریش پارەی لەسەر حیسابەکەی نەبوو، ئەوا بە قەرزدار هەژمار دەکرێت".

بانکیپوور فەرد لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە توندترین جۆری سزای "ڕەچاونەکردنی حیجاب" چاوەڕوانی کەسایەتییە ناودارەکان دەبێت و گوتیشی: «بەشێک لە موڵک و ماڵی ئەوان دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەروەها چوونە دەرەوەیان قەدەغە دەکرێت و ئەگەر لە دەرەوەبن، هاتنەوە ژوورەوەیان لێ قەدەغە دەکرێت».

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لە بانە کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان دەسڕێژی لێ کرا

۱۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە بانە کۆڵبەرێک دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان دەسڕێژی لێ کرا