close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

دایکی زەینەب جەلالیان: ١٥ ساڵە کچەکەمم نەبینیوە

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دایکی زەینەب جەلالیان: ١٥ ساڵە کچەکەمم نەبینیوە

"غەزال بەلخکانلوو"، دایکی زەینەب جەلیلیان، ژنەبەندکراوی سیاسیی کورد بەبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک داوای لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد، هاوکاریی بکەن بتوانێت کچەکەی ببینێت، چونکە ١٥ ساڵە چاوی پێی نەکەوتووە.

دایکی زەینەب جەلیلیان لەو ڤیدیۆیەدا بە زمانی کوردی دەڵێت: ١٥ ساڵە کچەکەمم نەبینیوە، نازانم چۆنە و چی دەکات، دەڵێن کۆرۆنای گرتووە، زۆری بۆ نیگەرانم، تەنانەت ڕێگەنادەن خانەوادە و پارێضەرەکەشی چاویان پێی بکەوێت."

غەزال بەلخکانلوو هەروەها وتی: "پیر بووم و وەک دایکێک حەزدەکەم چاوم بە کچەکەم بکەوێت، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم هاوکارم بن."

زەینەب جەلالیان، ژنەزیندانی سیاسیی کورد لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ـە و لەساڵی ١٣٨٦ـەوە دەستگیرکراوە و لەزینداندا بەسەردەبات.

زەینەب جەلالیان سەرەتا بە تۆمەتی "ئەندامێتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" بە سێدارە سزادرا، بەڵام ئەو سزایە دواتر گۆڕا بە زیندانی تاهەتایی.

ئەو ژنەبەندکراوە سیاسییە ماوەی ١٤ ساڵە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی چوونەدرەوە لە زیندانی پێدرابێت بەندکراوە.

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لەماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا به بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و دوورخستنەوەی لەم زیندانەوە بۆ ئەو زیندان بەردەوام هەوڵیداوە فشار بخاتە سەری بۆ ئەوەی دانپێدانانی تەلەڤیزیۆنیی لێوەربگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەم مەبەستەی بگەیەنێتە ئەنجام.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی دەرگای مزگەوتی جەمکەرانی شکاند دەدستگیرکرا

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی دەرگای مزگەوتی جەمکەرانی شکاند دەدستگیرکرا