close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

دادگای پێداچوونەوەی کوردستان "ئەژین ڕەحمانی"ـی بە ساڵێک زیندان سزاداوە

۲۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگای پێداچوونەوەی کوردستان "ئەژین ڕەحمانی"ـی بە ساڵێک زیندان سزاداوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو نووسیویەتی، سزای یەک ساڵ زیندانی "ئەژین ڕەحمانی" کە لەلایەن دادگای تاوانی شاری بانەوە بە تۆمەتی سیاسی دەرکرابوو، لەدادگای پێداچوونەوەی کوردستان پشتڕاستکڕاوەتەوە و گۆڕاوە بە هەڵپەسێردراو.

وەک لەو هەواڵەدا هاتووە، سزاکە لەسەر بڕیاری دادوەر "عەلی محەمەد جەعفەری" بە تۆمەتی "هاوکاریی حزبێکی کوردستانی" و "بەزاندانی نایاسایی سنوور" لەدادگای تاوانی بانە لەدژی ئەو هاوڵاتییە کوردە دەرکراوە.

سزای یەک ساڵ زیندانی ئەژین ڕەحمانی پاشان لەلایەن لقی ٩ـی دادگای پداچوونەوەی پارێزگای کوردستان گۆڕاوە بە سزای هەڵپەسێردراو.

ئەژین ڕەحمانی، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری سنەیە.

 هەنگاو نووسیویەتی، ئەژین ڕەحمانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ بۆتە ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پاش هەشت مانگ لەو حزبە جیابۆتەوە و گەڕاوەتەوە ناوخۆی وڵات.

ئەژین لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ناوخۆ، لە سنووری بانە دەستگیرکرابوو و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکراوبوو.

 

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ژینگە

ڕووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و ٣٦٠ مەتری دووجا کەم دەکات

۲۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و ٣٦٠ مەتری دووجا کەم دەکات