ڕێکخراوی مافی مڕۆڤی "هەنگاو" ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە لاپەڕەی تویتری خۆیدا بڵاو کردەوە کە هاوڵاتیانی جوانڕۆ و پیرانشار لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەروانەتە بەر تەقەی فیشەک و لە کاتی ئەم هێرشە کوشندانەدا، لانیکەم دوو هاوڵاتی ناڕازی لەم شارانەدا کوژراون.
فوری
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) November 21, 2022
نیروهای سپاه پاسداران و جاشها مردم پیرانشهر را به رگبار بستهاند.
روز دوشنبه ۳۰ آبان ۱۴۰۱#IranRevolution2022#ژینا_امینی pic.twitter.com/O4mmuRsOQt
بەپێی هەواڵەکانی "هەنگاو"، دەیان هاوڵاتی خەڵکی ناڕازی لە جوانڕۆ بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵیک لە خەڵکی ناڕازی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، ئێوارەی ڕۆژی شەمە بۆ پشتیوانیی کردن لە خەڵکی مهاباد هاتنە شەقامەکانی ئەم شارە و بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، بە "تەقەی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکان، لانیکەم مامۆستایەک بە ناوی "عرفان کاکایی" و منداڵێکی ١٦ ساڵان بە ناوی "بەهادین وەیسی" کوژروان."
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیانە ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەر، جەماوەری بەرچاوی خەڵکی #جوانڕۆ لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی گیانبەختکردووان #عرفان_کاکایی و #بەهادین_وەیسی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتیەکان لەم شارەدا گیانیان لەدەست دا بەشداریان کرد. #مهسا_امینی pic.twitter.com/cxD16Njlbx
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 21, 2022
هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ماشێنی "نجەمەدین وەیسی"، برای بەهادین وەیسی منداڵی کوژراو لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی شەمە لە جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دراوەتە بەر فیشەک و لە کاتێکدا بریندار بووە لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ئەم مامۆستا و قوتابییە کوژراوە ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەر ١٤٠١، لە جوانڕۆ بەڕێوە چوو و جەماوەڕێکی زۆری خەڵکی جوانڕۆ لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.
هاوکات لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٤ کاتژمێر دوای گواستنەوەی یەکینەکانی سوپای پاسداران و یەکە تایبەتەکان بۆ شاری مەهاباد، گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی ئەم شارە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شایەتی تەقەی بەردوامی ئەو هێزانە بوون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە لە مهاباد بڵاو کراوەتەوە. ڕۆژی یەکشەمە تا بەربەیانی ڕۆژی دووشەمە بە بەردەوامی تەقەی فیشەکی ئەو هێزانە لە گەڕەکەکانی ئەم شارە بیستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە لەیەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، بڵاو کردووەتەوە، ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە چەند گەڕەکی شاری مهاباد لەوانە شیلانان و باغی شایگان درێژەی هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە دژە شۆڕشەکان و سپای پاسداران، "چەکی قورس و سووکیان" لە مەیدانەکانی ئەم شارەدا جێگیر کردبوو و بە شێوەی نافەرمی شار لە دۆخێکی حکوومەت نیزامیدا بوو.
"هەنگاو" نووسیویەتی کە ڕۆژی شەمە ٢٨ی خەزەڵوەر، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی فەرماندەیی گشتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی داوەتە دەستی قەرارگای حەمزەی هێزی زەمینی سپای پاسداران کە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جێگیر کراوە. هێزەکانی سپا، بەسیج، یەگان ویژە و هێزە ئەمنییەتییەکانی دیکە کە لە مهاباد ئامادەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەم قەرارگایەدایە.
جگە لە شاری مهاباد شارەکانی سەقز، سنە، کامیاران، مەریوان و دێولان لە پارێزگای کوردستان و خەڵکی تیکاب، بۆکان، پیرانشار و شنۆ لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی مهاباد هاتنە شەقامەکانەوە.
لە پیرانشار ناڕەزایتییە بەرینەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە سەرکوت کراوە و لانیکەم کوشتنی منداڵێک بە ناوی کاراون قادرشوکری لێکەوتووەتەوە.
کاروان قادر شوکری لە ناڕەزایەتییەکانی شەوی شەمە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی فیشەکی جەنگی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار کرا و بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.
ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەر، خەڵکی پیرانشار بە ئامادە بوونی بەرچاویان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ئەم منداڵە ١٦ ساڵانە هاوکات ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە حاڵێکدا کە دایکی ئەم گیانبەختکردووە ماچی تەرمی کفن کراوی کوڕەکەی ئەکرد دروشمی : "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە دەبێ بستێنین تۆڵەیان" دەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەر، جەماوەری بەرچاوی خەڵکی #پیرانشار لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی پەیکەری گیانبەختگکردوو #کاروان_قادرشوکری، منداڵێکی ١٦ ساڵان کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارە حکوومەتییەکان لەم شارە گیانی لە دەست دا بەشداریان کرد. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری pic.twitter.com/6BhIixyqR4
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 21, 2022
هەروەها شەوی شەمە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی پێرانشاردا بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی مهاباد، "هێزەکانی سپای پاسداران بە فیشەکی جەنگی هاواڵاتیانی ئەم شارەیان دایە بەر تەقەی فیشەکی جەنگی و تا ئێستا مەرگی لانیکەم هاوڵاتییەک بە ناوی "تاهر عەزیزی" پشتڕاست کراوەتەوە.
هەروەها لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای کوردستان شەوی یەکشەمە٢٩ی خەزەڵوەر، ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی مهاباد لەم شارەدا بەردەوام بوو و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لانیکەم هاوڵاتیەک گیانی لەدەست داوە.
'موحسن نیازی" کە لە ڕۆژی یەکشەمە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی دێولان بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بە توندی بریندار کرابوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەی لە سنە بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
ئەم گەنجە ٢٥ ساڵە لە داویین پۆستی لاپەيەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا لەگەڵ دانانی هەشتەگی مهاباد نووسیبووی: "دەنگی مهاباد بین." تەرمی گیانبەختکردوو موحسن نیازی لە نێو جەماوەری خەڵکی دیولان و هاوکات لەگەڵ وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێت" ئەسپەردە کرا.
نوێنەری مهاباد: تا ئێستا ١١ کەس لە خەڵکی مهاباد کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی دووشەمە٣٠ی خەزەڵوەر، لە ڕۆژنامەی "ئێعتماد" بڵاو کراوەتەوە، "جەلال مەحمودزاده" نوێنەری خەڵکی مهاباد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، کوژرانی لانیکەم ١١ کەس لە خەڵکی مهاباد تا ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی خەزەڵوەر، پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی: "لە ناو کوژراوەکاندا کەسانێک هەن کە بەشداریان لە ناڕەزایەتییەکاندا نەکردووە ."
ئەو هەروەها تەقە کردن لە ماڵی هاوڵاتیانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی هێزە ئەمنییەتییەکان خەساری ماڵیی زۆریان بە خەڵک گەیاندووە.
جەلال مەحمودزاده لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"دا دەڵیت : "لە ڕۆژی شەمە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی شاردا جێگیر کراون و بڕێک لەوانە تەقەیان لە ماڵ، دووکانەکان و بیناکانی خەڵک کردووە."
بە وتەی ئەم نوێنەری مەجلیسە: "لەوەی کە ئەم کەسانە سەر بە هێزە ئەمنییەتی و حکوومەتییەکان بوون گۆمانی تێدا نییە، بەڵام ئەوەی کە لە کام هێز سپا، ئینتزامی ویان لیباس شەخسییەکان بوون هێشتا ڕوون نییە. خەڵکی مەهاباد ناڕەزایەتی دەردەبڕن کە بۆچی دەبێ تەقە لە ماڵ، بینا و دووکانەکانی خەڵک بکرێت و زیانیان پێ بگەیەنن."
لەو گرتە ڤیدیۆیانەدا کە لە لایەن سەرچاوە خۆجەییەکانەوە بۆ "ئێران وایەر" نێردراوبوو ئاشکرایە ئەوە هێزە ئەمنییەتییەکان بوون کە تەقەیان لە ماڵ، دووکان و بینای خەڵک کردووە.
هەروەها نوێنەری مهاباد لە مەجلیس، بەپێچەوانەی بانگەشەی دامودەزگا حکوومەتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەم شارەی بەم شێوە ڕوون دەکاتەوە: "دوای کوژرانی ئیسماعیل مەولودی لە چەلەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، خەڵکی مهاباد لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی ئیسماعیل مولودیدا ڕاشکاوانە داویان کرد بکوژی ئەم گیانبەختکردووە لە هەر پلە و پۆستێکدا هەیە دەبیت دادگایی بکریت. بەڵام بە هۆی بێ تەدبیرییەکانەوە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەی کردنی تەرمی ئیسماعیل مولوودیدا، پێنج کەسی دیکە لە گەنجانی ئەم شارە بە تەقەی فیشەکی جەنگی دەکوژرێن."
وەک ئەوەی ئەم نێنەری مەجلیسە ڕوونی کردووەتەوە، پڕۆسەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد بە کوشتنی ناڕازییان لە ڕێوڕەسمی قوربانیانی پێشوودا گەیشتووەتە لوتکە. لە ئێستادا کەش و هەوای ئەم شارە هێشتا ئەمنیەتی و شەڕە و یەکە تایبەتەکان بە کەرەستە و چەکەوە ئامادەیییەکی زۆریان لەم شارەدا هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە