close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

ڤایرۆسی دێلتا هەموو تارانی داگرتووە و شوێنی بەتاڵی نەهێشتۆتەوە لە نەخۆشخانەکان‌دا

جێگری لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای تاران دەڵێت، ڤایرۆسی دێلتا یان هەمان جۆری ڤاریانتی کۆرۆنای هیندستانی هەموو تارانی داگرتووە و بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەکانیش پڕن لە نەخۆش.

"نادر تەوەکولی" ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" وتی، کە ڕێژەی ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانەکاندا دەخەوێندرێن زیادی‌کردووە و گەیشتووەتە ڕۆژانە ١٥٠٠ کەس.

بەگوێرەی قسەی جێگری لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای پارێزگای تاران، لە ئێستادا شەش هەزار و ٧٠٠ تووشبووی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ لە نەخۆشخانەکانی پایتەختی ئێراندا خەوێندراون.

زیادیشی کردووە، کە ڕێژەی سەردانکەران بۆ نەخۆشخانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە و تەنیا لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕدا هەشت هەزار و ٦٠٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

تەوەکولی باسی ئەوەشی کردووە کە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەکان (ئای‌سی‌یو) پڕبووەتەوە و پێویستە چەند ئای‌سی‌یوی دیکە بکرێتەوە بۆ پێڕاگەیشتن بەو تووشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەو بەرپرسەی بواری تەندروستی لە ئێران ئاماژەی بەوەش داوە، کە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هێشتا دۆخی پارێزگای تاران بە سوور ڕانەگەیەندراوە و زۆربەی کەسب‌وکارەکان بەردەوامن لە کارەکانیان.

هەروەها ڕایگەیاندووە، کە تاوەکو ڤاکسیناسیۆن بەتەواوی ئەنجام نەدرێت هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە لە ئارادا نییە جگە لە پابەندبوون بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکانی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

ئەوە لەکاتێک‌دایە کە ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ "پەیام تەبرەسی"، پزشکی پسپۆڕی نەخۆشخانەی "مەسیح دانشوەری"ی تاران وتبووی، کاتی ئاڵتوونی بۆ ڤاکسیناسیۆن لە ئێران بەسەرچووە و ئەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا بەکاردەهێندرێن کاریگەرییەکی ئەوتۆ ناکەنە سەر ڤایرۆسی دێلتا.

بەگوێرەی قسەی ئەو پزیشکە، ڤایرۆسی دێلتا هەم خێرایی و هێزی گوازرانەوەی زۆر زیاترە لە جۆرەکانی پێشوو و هەم بەپێچەوانەی ئەوانی دیکە منداڵانیش دەگرێتەوە.

هەر بۆیە پێویستە جگە لە پابەندی بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان و بەردەوامی‌دان ڤاکسیناسیۆن، ڕێکاری نوێ ڕەچاو بکرێت بۆ کۆنترۆڵی قەیرانەکە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۵ پووشپەڕی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.