close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
پیام یونسی‌پور
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"
ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"
ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"
ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"
ئاسۆ جەواهێری لە داوەریکردن بێبەشکرا؛ "مافی قسەکردنت نییە"

ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" ڕایگەیاندووە کە "ئاسۆ جەواهێری" داوەری نێودەوڵەتیی فووتباڵی ژنان بەهۆی "لێکۆڵینەوە لە بواری کۆمەڵناسی وەرزش" و "لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەگەز و ئابوری سیاسی لە وەرزشدا" لە داوەریرکردنی فووتباڵ بێبەشکراوە.

ئەو بڕیارە لەلایەن "عەلیڕەزا سۆهرابی"ەوە، سەرۆکی "دێپارتمانی داوەران"ی فێدراسیۆنی فووتباڵ بە ئاسۆ جەەواهێری ڕاگەیەندراوە. ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی فووتباڵدا کە یاریزانێک، یان داوەر و ڕاهێنەر و بەڕێوەبەرێکی وەرزشی بەهۆی لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی بێبەش بکرێت.

ئەوە بەڕاشکاوی پێشێلکردنی دروشمی "فووتباڵ بۆ هەمووان"ی فێدراسیۆنی جیهانیی فووتباڵ و هەروەها پێشێلکاریی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو فێدراسیۆنەیە کە هەموو جۆرە جیاکاری و هەڵاواردنێک ڕەتدەکاتەوە.

*** 

ناکرێت ئاسۆ جەواهێری تەنێ وەکو داوەرێکی نێودەوڵەتیی فووتباڵ و فووتساڵ یان یاریزانێکی کۆن ئەژماربکەین، ئاسۆ جەواهێری هاوکات شاخەوانێکی پرۆفێشناڵ و چالاکێکی ژینگەپارێزیزشە.

ئاسۆ لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٥ لە شاری سنەیە، کوردە و لەگەڵ فووتباڵ و شاخەوانی خوێندنی زانکۆشی تەواوکردووە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بەشی "کۆمەڵناسیی ئابوری و گەشە" و لە بوارگەلی "ئابوری سیاسی" و "کۆمەڵناسی وەرزش و شار"یش چەند لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە.

یەک لە گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی لە ساڵی ١٣٩٨دا بڵاوکراوەتەوە. لەو لێکۆڵینەوەدا لەسەر ناوی "ئابوری سیاسی فووتباڵ لە سەردەمی نێئۆلیبرالیسم"دا پەرژاوەتە سەر کاریگەریی دەسەڵاتی سیاسیی لەسەر وەرزش و تێوەگلانی فووتباڵ و سیاسەت.

ئاسۆ جەواهێری وەک لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسیش لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان هاوکاریی کردووە. وتاری "یانەکانی ئێران لە وێرانە دەوڵەتییەکاندا" یان چەند وتارێکی دیکە سەبارەت بە جیاکاری و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە وەرزشی ژناندا چەند لە نموونەکارەکانی ئاسۆ جەواهێرین.

لە بواری داوەری فووتباڵیشدا یەکێک بووە لە ڕەچەشکێنەکانی ژنان. داوەریکردن لە دوو خولی فینالی فووتباڵی ژنان ئێران و داوەریکردن کە پێشبرکێکانی "کافا" لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئوزبەکشتان و تاجیکستان و هەروەها فیناڵی ژێر ٢٣ ساڵی پێشبرکێکانی کافا بەشێکن لە ئەزموونەکانی ئاسۆ جەواهێری.

سەرەڕای ئەوانەش فێدراسیۆنی فووتباڵی ئێران حەز بەوە ناکات کە بلیمەتێکی وەکو ئاسۆ جەواهێری بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی. "عەلیڕزا سۆهرابی"، سەرۆکی دێپارتمانی داوەران بە ئاسۆ جەواهێریی وتووە: "مافی قسەکردنت نییە."

ئاسۆ سەبارەت بە بێبەشبوونی لە داوەریرکردن لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا داوە و وتوویەتی: "هاوینی ساڵی پار پاش بڵاوبوونەوەی چەند لێکۆڵینەوەم، هەڕەشەیان لێکردم کە لە داوەریکردن وەلام دەنێن."

وتووشیەتی کە سەرۆکی دێپارتمانی داوەران پێی وتووە "مافی هیچ جۆرە قسەکردن و ڕادەربڕینێکت نییە سەبارەت بە وەرزشی ژنان، مەگەر ئەوەی هیچ کێشەیەکت لەگەڵ جیاکاری و هەڵاواردنەکان نەبێت." هەر لەو لێدوانەدا وتوویەتی کە بەم شێوەوە وەڵامی سۆهرابیی داوەتەوە: "من مەداح نیم، داوەرم."

دواتر فیدراسیۆنی فووتباڵ بەم شێوەیە هەڕەشەکەی لەدژی ئاسۆ جەواهێری جێبەجێ کرد، لە هەموو یارییەکانی نیوەوەرزی یەکەمی فووتباڵی ژناندا تەنیا داوەریکردنی دوو پێشبرکێی خرایە ئەستۆ.

کاتێکیش هەوڵی داوە لەو بارەیەدا قسە لەگەڵ عەلیڕەزا سۆهرابی بکات، سۆهرابی پێی وتووە کە "لەنێوان لێکۆڵینەوە یان داوەری یەکیان هەڵبژێرە، یان هەڵسوکەوتەکەت بگۆڕە یان بۆ هەمیشە لە داوەریکردن بێبەش دەبیت."

ئەو بڕیارەش لەلایەن عەلیڕەزا سۆهرابییەوە دەرکراوە، کەسێک کە لەسەر پشکی "بەسیج" لە زانکۆیەکی لاوازی ئێراندا خوێندنی تەواوکردووە. 

واتە ئاسۆ جەواهێری بەهۆی لێکۆڵینەوە و کاری زانستی لەسەر وەرزشی ژنان لەلایەن کەسێکەوە کە هیچ ڕەوایەتییەکی زانستیی نییە لە داوەریرکردن بێبەشکراوە.

فێدراسیۆنی جیهانیی فووتباڵ (فیفا) دەتوانێت ئێران لەسەر ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە جیاکارانەیەی سزابدات. 

ئاسۆ جەواهێری ساڵی ١٣٩٧دا وتارێکی بڵاوکردەوە لەسەر ناوی "کۆمەڵناسی ژیانی ڕۆژانەی کارمەندە ئێرانییەکان"، ئەو وتارە دواتر لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی "تۆپ"ەوە بڵاوکرایەوە.

لە مانگی جۆزەردانی ئەو ساڵەدا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەمشەهری وتبووی: "ئەگەر فشاری فیفا و فێدراسیۆنی فووتباڵی ئاسیا نەبایە، فێدراسیۆنی ئێران فووتباڵ و فووتساڵی ژنانی بەتەواوی دەوەستاند."

فێدراسیۆنی جیهانیی فووتباڵ لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا فووتباڵی ژنانی ئێرانی لە لیستی خۆی سڕییەوە، ئەوەش بەهۆی سڕبوونی چالاکییەکانی فووتباڵی ژنانی ئێران بوو بۆ ماوەی ١٨ مانگ.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۲۱ بەفرانباری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.