close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

تۆماری دەنگیی پەرلەمانتارێک کوژرانی یەک لە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات

۲۶ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تۆماری دەنگیی پەرلەمانتارێک کوژرانی یەک لە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات

ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" لە پێنجەمین شەوی ناڕەزاییە سەرتاسەرییەکانی ئێراندا بەرامبەر بە گرانی، تۆماری دەنگیی پەرلەمانتاری شاری دزفولی بڵاوکردەوە کە تیایدا کوژرانی یەک لە ناڕازییان پشتڕاست دەکاتەوە. 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠١، هەواڵی کوژرانی هاوڵاتییەکی ناڕازی لەسەر زاری"ئەحمەد ئاوایی"، نوێنەری شاری دزفول لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێڕانەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە زۆر زوو هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیلنا وەک کاردانەوە بەرامبەر بە قسەکانی ئەحمەد ئاوایی لەمەڕ ناڕاستیی هەواڵەکە، تۆمارێکی دەنگیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەو پەرلەمانتارە بەڕاشکاوی کوژرانی هاوڵاتیەکی ناڕازی پشتڕاست دەکاتەوە.  

ڕۆژی یەکشەممە ناڕەزاییە سەرتاسەرییەکان گەیشتە پارێزگای چارمەحاڵوبەختیاری و هاوڵاتیان لە شاری شەهریکورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانی ڕژانە سەر شەقامەکان.

 هەژماری تویتێریی "١٥٠٠ وێنە" ڤیدیۆیەکی بڵای کردەوە کە ئامادەبوونی چڕی هێزە ئەمنییەکان و کەشی بەسەربازیکراوی ئەو شارە پیشان دەدات.

لەو ڤیدیۆیەدا دەنگی تەقەی گولـلە دەبیسترێت، هەندێک هەواڵی دیکەش باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک‌ڕێژ تەقەیان لە هاوڵاتیان ناڕازیی شاری شەهریکورد کردووە.

بەپێی چەند ڤیدیۆیەکی دیکە، هاوڵاتیانی ناڕازی لە تارانی پایتەختیش ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە گرانی بە ئاگردانی تایەری ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام پیشان دەدەن.

ڕۆژی شەممەش چەندین ڤیدیۆیەک لە شەقامی ئینقلابی تاران بڵاوکرابووەوە کە پیشاندەری کەشی ئەمنیی ئەو شەقامە بوون.

لە شارەکانی پارێزگای کۆهگیلۆیە و بۆیرئەحمەدیش هاوڵاتیان بەشەودا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەم وتنەوەی دروشمی "مەترسن، مەترسن، ئێمە هەموو پێکەوەین" گردبوونەوەی خۆیان دەست پێکرد.

وەک لە هەواڵەکاندا باس کراوە، لەناو بریندارانی شەوی ڕابردووی ناڕەزاییەکانی شاری "سورشجان"دا چەند منداڵیش هەبووە.

لە میانەی ناڕەزاییە سەرتاسەرییەکانی ئەم ڕۆژانەی ئێراندا لانیکەم پێنج هاوڵاتی کوژراون و سەدان هاوڵاتی دیکەش دەسیتگیر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئینتێرنێتی زیاتر لە ١٠ پارێزگای ئێران بڕاوە یان بە لاوازی کار دەکات.

هاوکات "ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران" ڕەخنەی لە بێ‌هەڵوێستی و بێ‌دەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرتووە بەرامبەر بەم ناڕەزاییانە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەسەر فەرمانی خامەنەیی ناوەرۆکی کتێبەکانی وانە دەگۆڕدرێن

۲۵ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسەر فەرمانی خامەنەیی ناوەرۆکی کتێبەکانی وانە دەگۆڕدرێن